هاوردەكردنی شوتی و كاڵەك و پرتەقاڵ بۆ هەرێم و عێراق قەدەغە دەكرێت



وەزارەتی كشتوكاڵی عێراق قەدەغەكردنی چەند بەرهەمێكی هاوردەكراوی بۆ عێراق و هەرێمی كوردستان ڕاگەیاندو ئەوەی خستەڕوو: هاوردەكردنی شوتی و كاڵەك و پرتەقاڵ قەدەغە دەكرێت.



حەمید نایف وتەبێژی وەزارەتی كشتوكاڵی عێراق بڵاویكردەوە: لەدوای ئەوەی لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا هاوردەكردنی هەنار بۆ عێراق قەدەغە كرا، ئەمڕۆ یەك شەممە هاوردەكردنی شوتی و كاڵەك قەدەغە دەكرێت و لە ڕۆژانی داهاتووشدا هاوردەكردنی پرتەقاڵ قەدەغە دەكەین.

هەروەها ووتیشی: هۆكاری قەدەغەكردنی ئەو بەرهەمانە دەگەڕێتەوە بۆ پاڵپشتیكردنی بەرهەمی ناوخۆی و بڕیارەكەش هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە.