یەكێك لە گەورەترین بانكی ئەمریكا بەنیازە نووسینگە لە هەولێر بكاتەوە

بانكی ناوداری ئەمریكا، سیتی گروپ، رەزامەندی لەلایەن بانكی مەركەزی عێراقەوە وەرگرتووە بەمەبەستی كردنەوەی ئۆفیسێكی لە عێراق و ئاشكراشی كردووە كە بەنیازە بەم‌نزیكانە دوو ئۆفیس بكاتەوە، یەكێكیان لە شاری هەولێر و ئەویدیكەشیان لە شاری بەسڕە لە باشوری عێراق. 
بەپێی راپۆرتێكی رۆژنامەی دەیلی ستاری ئینگلیزی، بانكی سیتی گروپ كە ماوەیەك لەمەوپێش بەمەبەستی هاوكاریكردنی عێراق لە پەرەپێدانی سیستەمی بانكیدا، ئۆفیسی لەشاری بەغدای پایتەختی عێراق كردەوە.
جەیمز كاولس، بەرپرسی بەشی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستی ئەو بانكە ئاشكرای كرد كە كردنەوەی ئەو ئۆفیسە بۆ ئەوەیە كە یارمەتی موشتەرییەكانیان بدات لە وڵاتانی دیكەوە پەیوەندی لەگەڵ عێراق دروست بكەن و بە ئاسانی دەستیان بە خزمەتگوزارییەکانی ئەم بانكە بگات كاتێك لە عێراقدان.