كۆتایی ئەم مانگە لەپارێزگای هەڵەبجەو بۆ ماوەی سێ رۆژ ( فێستیڤاڵی هەنارو پایزی هەڵەبجە بۆ كارو بەرهەمە خۆماڵییەكان) رێكدەخرێت و جوتیاران و خاوەنكارانی ناوچەكەش بەرهەمەكانیان نمایش دەكەن.
لەو چوارچێوەیەشدا بڕیارە رۆژانی 31،30،29ی ئەم مانگە بەئامادەبوونی بێگەرد تاڵەبانی وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوی هەرێم و بەڕێوەبەرایەتی كشتوكاڵی هەڵەبجەو تۆڕی رێكخراوەكانی پارێزگاكە لەپاركی شاری یاری هەڵەبجە دەست بە كاروچالاكیەكانی فێستیڤاڵی هەنارو پایزی هەڵەبجە بۆ كارو بەرهەمە خۆماڵییەكان بكرێت.
هاوكات لە فێستڤاڵەكەداو بە پابەندبوون بەرێنماییە تەندروستییەكان جوتیاران و خاوەنكارانی سنورەكە دەتوانن بەرهەمی خۆماڵیانەی خۆیان نمایش بكەن.