تاڵەبانی، هاوسەرۆكی یەكێتی رایگەیاند، نوێنەرانی حزبەكەیان لە حكومەتی خۆجێیی راسپاردوە بە گڕوتینێكی نوێوە خزمەت بكەن و دەشڵێت: کەمتەرخەمی لەھیچ کەسێک لەبەرامبەر خزمەتکردنی سلێمانی قبوڵناکرێت.
بەگوێرەی راگەیەندراوێكی نوسینگەكەی، ئەو وتانەی بافڵ تاڵەبانی، ئەمڕۆ پێنجشەممە، لەمیانی كۆبونەوەیەكیدا هاتون لەگەڵ مەڵبەندی سلێمانی حزبەكەیدا.
بافڵ تاڵەبانی تەئکیدیکردۆتەوە، سلێمانی سەنتەری گۆڕانکاری و خزمەتکردن و گەیاندنی دەستی ئاوەدانی زیاتر دەبێت و نوێنەرەکانیشمان لەحکومەتی خۆجێیی راسپاردوە بەگڕوتینێکی نوێوە خزمەتبکەن و کەمتەرخەمی لەھیچ کەسێک لەبەرامبەر خزمەتکردنی سلێمانی قبوڵناکرێت.
وتوشیەتی”ئیتر لەمەودواش سیاسەتی پاداشت و سزا پەیڕەودەکەین و کەسی شیاو سەرکەوتو دەھێنینە پێشەوە.”