نرخی یه‌ك به‌رمیل نەوتی خاوی برینت له بازاڕه نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا به 41 دۆلار و 68 سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه كرا.
دوێنێ نرخی یه‌ك به‌رمیل خاوی برێنت دابه‌زی بۆ 41 دۆلار و 45 سه‌نت و به 41 دۆلار و 73 سه‌نت ڕۆژه‌كه‌ی ته‌واوكرد. ئه‌مڕۆ پێنجشەممە 22ی تشرینی یەكەم-یش له كاتژمێر 09:27دا به به‌راورد به كاتی داخستن به ڕێژه‌ی 0.11% دابه‌زینی به‌خۆیه‌وه بینی و به 41 دۆلار و 68 سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كرا.
هه‌ر له‌وكاته‌دا یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی خاوی جۆری ڕۆژئاوای تەكساس به 39 دۆلار و 95 سه‌نت فرۆشرا.
نادیاری لەبارەی پاکێجی پشتیوانی ئابوری لە ئەمریکا کە بڕیارە بکەوێتە بواری جێبەجێکردن بۆ بەرەنگاربوونەوەی پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ و بەرزبوونەوەی حاڵەتەکانی توشبوون بە پەتاکە لە ئەمریکا و ئەوروپا کاریگەرییان کردووەتەسەر دابەزینی نرخی نەوت.
لە کاتێکدا نیگەرانییەکانی وەبەرهێنەران لەبارەی زۆری خستنەڕووی نەوت بۆ بازاڕ لەگەڵ هەڵکشانی ژمارەی حاڵەتەکانی توشبوون بە پەتاکە ڕووی لە بەرزبوونەوە کردووە، هاوکات لە کێڵگەی شەرارە لە لیبیا بەرهەمهێنانی نەوت دەستیپێکردووە و بەرهەمی ڕۆژانە تیایدا گەیشتووەتە 500 هەزار بەرمیل.
لە کۆبونەوەکەی دوێنێی وەزیرانی وزە و نەوتی ئۆپیک پڵەس-دا، جەخت لەسەر پابەندبوون بەو ڕێککەوتنە کرایەوە کە لەئێستادا هەیە.
بەپێی ڕێککەوتنەکە لە یەکی کانوونی دووەمەوە، بەرهەمهێنانی ڕۆژانەی نەوت لەلایەن ئۆپیک پڵەس لە 7.7 ملیۆن بەرمیلەوە کەمدەکرێتەوە بۆ 5.8 ملیۆن بەرمیل لە ڕۆژێکدا، ئەوەش کاریگەری لەسەر نرخەکەی دروستکردووە.
ئاماژه به‌وه ده‌درێت كه ڕه‌نگه لەڕووی تەکنیکییەوە خاوی برێنت لەنێوان 42 دۆلار و 69 سه‌نت بۆ 41 دۆلار و 66 سه‌نت-دا بێت و نرخه‌كه‌ی له‌نێوان 41 دۆلار و 10 سه‌نت بۆ 40 دۆلار و 48 سه‌نت بمێنێته‌وه.