بڕیارە ئەمڕۆ پێنج شەممە وەرزی نوێی كاركردنی كارگەی ڕۆنی زەیتون لە پارێزگای هەڵەبجە دەستپێبكات و ئەوەش لەلایەن جوتیارانەوە بۆ ساغكردنەوەی بەرهەمەكانیان هەنگاوێكی دڵخۆشكەرە.
حەیدەر حەمە ساڵح لە هەڵەبجەوە پێی ڕاگەیاندین: لەدوای ئەوەی لەماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا بەرهەمی زەیتونی جوتیارانی ناوچەكە وەرگیرا، ئەمڕۆ پێنج شەممە بەرهەمهێنانی ڕۆنی زەیتون لەكارگەیەكی پارێزگاكە دەستپێدەكات و ئەوەش جێگەی دڵخۆشی جوتیارانە.
پسپۆران و شارەزایانی كارگەی رۆنی زەیتون لە پارێزگای هەڵەبجە، خوازیارن لەسەر بنەمایەكی زانستی رێنمایی جوتیاران بكەن بۆ ئەوەی بەباشترین شێوە بەرهەمی زەیتونەكەتان بپارێزن و بتوانن زۆرترین بری رۆنتان دەست بكەوێت، بەم شێوەیەی خوارەوە ڕێنمایی جوتیاران دەكەن:
1/ بەر لەهەموو شتێك دووربكەونەوە لەبەكارهێنانی كیسی نایلۆن و گوێنی، بەڵكوو بەرهەمی زەیتونەكە لەسندوقی هێڵەك ئاسا هەڵبگیرێت و بگوازرێتەوە بۆكارگەكەمان.
2/ هێشتنەوەی زەیتون بۆ ماوەیەكی درێژ بەمەبەستی لێدانی سەرما دەبێتە هۆی زیاتر پێگەیاندنی زەیتون و زۆربوونی بەرهەمی رۆنكەی.