گەشتى ئاسمانی نێوان تورکیا و فڕۆکەخانەى نێودەوڵەتیی سلێمانى دەست پێدەکاتەوە

فڕۆکەخانەى نێودەوڵەتى سلێمانى رایگەیاند، گەشتە ئاسمانییەکانی نێوان تورکیا فڕۆکەخانەکە لە هەفتەی داهاتووەوە دەست پێدەکاتەوە.

فڕۆکەخانەى نێودەوڵەتى سلێمانى لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە “بەپێی نامەیەکى ئەلیکترۆنی کە لەلایەن هێڵی ئاسمانى تورکش ئێرلاینەوە گەێشتووەتە فڕۆکەخانەى نێودەوڵەتى سلێمانی، وا بڕیارە ٢٦ ئەم مانگە گەشتى نێوان تورکیا و فڕۆکەخانەى نێودەوڵەتى سلێمانى دەست پێبکاتەوە”.

لە راگەیەنراوەکەدا ئەوە خراوەتەڕوو، کە بەپێی ‏ئەو پلانەی کە لە ئێستادا دایاناوە، هەفتانە بە دوو گەشت بەردەوامییان دەبێت و دواى دیراسەکردن و بە پێی خواست، ‏گەشتەکان زیاتر دەکات.

پێشتر لە چوارچێوەی رێککارەکانی خۆپارێزی لە پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنا گەشتە ئاسمانییەکانی نێوان فڕۆکەخانەکان راگیرابوون و دوای ئاساییکردنەوەی ژیان، بە پابەندبوون بە رێنماییە تەندروستییەکان گەشتە ئاسمانییەکان دەستیان پێکردەوە.