دوای دەستپێکردنی قیرتاوکردنی شەقام و کۆڵانەکانی ناو پرۆژەی گەنجینەکانی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی سەرۆکی ژوور چۆنیەتی بەڕێوەچونی کارەکانی بەسەرکردەوە.
سیروان محەمەد، سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی پرۆژەی گەنجینەکانی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی بەسەرکردەوە کە لەئێستادا سەرقاڵی قیرتاوکردنی شەقام و کۆڵانەکانی ناو پرۆژەکەن.
سەرۆکی ژوور،دەستخۆشی لەستافی ئەندازیارانی پرۆژەکە کرد کە توانیویانە بەردەوام لەکاردا بن و هەوڵی تەوایانداوە کاری پرۆژەکە بەرەو پێش بەرن و بەشێوەیەکی مۆدێرن و سه‌ركه‌وتوو کارەکان ئەنجام بدەن.
سیروان محەمەد، ئاماژەی بەوەشدا: گەنجینەکان بەشیوەیەکی زۆر خێرا کاریان تێدا کراوە و بازرگانان سەرقاڵی دروستکردنی گەنجینەکانیان وە بەشێوەیەکی مۆدێرن دروست دەکرێن و خۆراک و پێداویستیەکانی تیدا هەڵدەگیرێت.
پرۆژەی گەنجینەکانی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی یەکێکە لەپرۆژە پێشکەوتوەکان لەسەر ئاستی عێراق بەنوێترین شێواز دروست دەکرێن و دەبێتە سەنتەری بازرگانی گرنگ كه سه‌رتاسه‌ری عێراق.
پرۆژه‌ی گه‌نجینه‌کانی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی سليمانی بریتییه له دروستکردنی 586 کۆگای هاوچه‌رخ به ڕوبه‌ری جیاواز، پرۆژه‌که له‌سه‌ر 400 دۆنم زه‌وی له سلێمانی له نزیک گوندی ژاڵه‌ی سه‌روو جێبه‌جێ ده‌کرێت، له‌م قۆناغه‌دا قیرتاوكردنی شه‌قامه‌کان و دروستکردنی شۆسته کاری تێدا ده‌کرێت، دابه‌ش بوون به‌سه‌ر چه‌ند زۆنێکدا، لەدروستکردنی پرۆژەکەدا هەموو ستاندار و پێوەرێکی جیهانی تێدا ڕەچاو دەکرێت، له ئێستادا کارکردن تیایدا به‌رده‌وامه.