“برۆنۆ بۆشە”ـی تەمەن 34 ساڵ، کە ساڵانێکی زۆر لە کافەتریایەک ئیشی کردووە و لەگەڵ مشتەری جۆراوجۆر رووبەڕوو بووەتەوە دەڵێ هەر جۆرە قاوەیەک، بژاردەی گرووپێکی تایبەت لە مرۆڤەکانە و ئەو دەیتوانی کەسایەتی مشتەرییەکان بەپێی ئەو قاوەیەی داوای دەکەن لێک بداتەوە. لەدرێژەدا برۆنۆ بۆمان شرۆڤە دەکات کە ئەو قاوەیەی هەڵیدەبژێرین چی لە کەسایەتی ئێمە دەردەخات
لانگ بلەک
برۆنۆ دەڵێ ئەوانەی قاوەی “لانگ بلەک” دەخۆنەوە “بەئەدەب” و “خاکەڕا”ـن. لانگ بلەک تایبەتە بە کەسە پێشەنگەکان و ئەو کەسانەی شارەزاییەکی زۆریان لە بوارێکی تایبەتدا هەیە.
فلەت وایت
بە بڕوای برۆنۆ ئەو کەسانەی قاوەی “فلەت وایت” دەخۆنەوە “هەستیار” و “زیرەک”ـن.
لاتە
“لاتە” یەکێک لە جۆرەکانی قاوەیە کە لاینگرێکی زۆری هەیە بەڵام برۆنۆ دەڵێ ئەوانەی لاتە دەنۆشن “کەم ئەزموون و کاڵ”ـن. کەسەکان لەپاش تەمەنی ٢٥ ساڵان ئیتر داوای لاتە ناکەن!
کاپۆچینۆ
برۆنۆ سەبارەت بەو کەسانەی داوای کاپۆچینۆ دەکەن بە گاڵەتەوە دەڵێ: “لەو کەسانەن کە بەردەوام بۆڵەیان دێ و ئاڵۆزن. ئەگەر دەتانهەوێ بە کەمێک کاکائۆوە قاوەکەتان بخۆنەوە ئەی بۆ ناڕۆن بەلای “هات چۆکڵێتەوە؟”
موکا
بڕۆنۆ دەڵێ ئەوانەی وا مۆکا دەخۆنەوە “رەفتارێکی گەرم”ـیان هەیە بەڵام “زۆر زیرەک نین”!
لانگ ماکیاتۆ
بە بڕوای برۆنۆ ئەو کەسانەی هەمیشە “لانگ ماکیاتۆ” دەخۆنەوە “هیچ هاوڕێیەکیان نییە” و “لە پیشەی خۆیاندا سەرکەوتوو نین.
شۆرت ماکیاتۆ
برۆنۆ لای وایە ئەو کەسانەی “شۆرت ماکیاتۆ” دەخۆنەوە “خۆبەزلزانن بەڵام لەهەمان کاتدا نەبوونی ئەمنیەتی دەروونی ئازاریان دەدات.