دەرچوون لەژێر بەندی حەوتەم ،كۆمپانیا جیهانیەكان دەهێنێتە عیراقەوە

وەزارەتی بازرگانی عیراق پێشبینی دەكات دوای دەرچوونی عیراق لەژێر بەندی حەوتەمی نەتەوەیەكگرتووەكان، كۆمپانیای جیهانی گەورە وەبەرهێنان لە عیراق بكەن.
دوای ئەوەی بە بریارێك عیراق لە ژێر بەندی حەوتی میساقی نەتەوە یەكگرتوەكان دەرچوو، خەیروڵا حسێن بابەكر لە لێدوانێكی رۆژنامەوانی دا رایگەیاند: كرانەوەی عیراق بەرووی ووڵاتانی جیهان لەرووی ئابوری و بازرگانیەوە كاردانەوەی باشی دەبێت بۆ هاتنەناوەی كۆمپانیا جیهانیەكان بەمەبەستی وەبەرهێنان لە عیراق بەبێ هیچ ترسێك، روونیشیكردەوە: دەرچوونی عیراق لەژێر بەندی حەوت عیراقی لەرووی پەیوەندییە ئابوورییەكانەوە لەگەڵ سەرجەم وڵاتانی جیهان ئازاد كرد.