تومەنی ئێرانی داڕمانێکی گەورەی دیکەی تۆمارکرد

تومەنی ئێرانی داڕمانێکی گەورەی دیکەی تۆمارکرد و بەهای هەر دۆلارێکی ئەمەریکی ئاستی 32 هەزار و 200 تومەنی تێپه‌ڕاند، ئەوەش دەبێتە پێوانەیه‌كی نوێی دابه‌زینی تومه‌ن.

لە بازاڕی زێڕیش بەهەمان شێوە بەهای تومەن دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینیوه‌ و نرخی ئۆنسەیەک زێڕ گەیشتووه‌تە 16 ملیۆن و 450 هەزار تومەن.

سەرەڕای ئەو هه‌ره‌سه‌ گه‌وره‌یه‌ی به‌های تومه‌ن، عەبدولناسر هیمەتی سەرۆکی بانکی ناوەندی ئێران پێشبینی دەکات، بازاڕەکانی وڵاتەکەی لە چەند هەفتەی داهاتوودا دووچاری گوشاری دیکە ببێته‌وه‌، بە تایبەت لەگەڵ نزیکبوونەوە لە هەڵبژاردنەکانی ئەمەریکا، له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌وه‌ی دۆسیەی ئێران بەلای کاندیدەکانەوە گرنگە و تەوەرێکی سەرەکی بانگەشەکان دەبێت.