کۆمپانیا گەشتیارییەکان لە چاوەڕوانی ئاسایبوونەوەی دۆخی کۆرۆنان

لە سەرەتای سەرهەڵدانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە شاری وهان-ی چین زۆربەی وڵاتانی جیهان گەشتکردنیان لەگەڵ ئەو وڵاتە وەستاند، دوای بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا بەگشت جیهان و بەتایبەت عێراق و هەرێم دەسەڵاتی فڕۆکەوانی مەدەنی عێراق لەسەر راسپاردەی لیژنەی باڵای تەندروستی و سەلامەتی نیشتیمانی عێراق، بڕیاریدا لەچوارچێوەی خۆپارێزی لە پەتای کۆرۆنا گەشتە ئاسمانییەکانی ناوخۆیی و دەرەکی رابگرێت و تەنها رێگا بە گەشتی فڕۆکەکانی کارگۆ و رێکخراوە فریاگوزارییەکان و تیمەکانی تەندروستی بدات.

دوای راگرتنی گەشتەکان بۆ ماوەی زیاتر لە شەش مانگ، لەسەر راسپاردەی هەمان لیژنە، ڕۆژی ٢٣ی مانگی ٧ دەسەڵاتی فڕۆکەوانی مەدەنی گەشتە ئاسمانییەکانی دەست پێکردەوە، بە پێی بڕیارەکە فڕۆکەخانەکانی عێراق و هەرێم کرانەوە و گەشتە ئاسمانییەکان بۆ هەندێک وڵات دەستیپێکرد.

مستەفا عەلاف خاوەنی یەکێك لە کۆمپانیا فڕۆکەوانییەکان باسی لە زیانەکانی کۆرۆنا بۆ سەر کۆمپانیاکانی فڕۆکەوانیی کرد و راگەیاند، “لە بابەتی کۆرۆنادا سەرەکیترین چین کە زیانی بەرکەوت کۆمپانیاکانی فڕۆکەوانی بوون، چونکە کاتێک لە سەرەتای سەرهەڵدانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە وڵاتە جیهانییەکان یەکەم رێکار کە بەرامبەر کۆرۆنا گرتیانە بەر داخستنی فڕۆکەخانەکان بوو بە مەبەستی رێگریکردن لە بڵاو بوونەوەی ڤایرۆسەکە لە نێوان شاڕەکان وڵاتەکان”.

“واتە یەکەم رێکار لەبەڕەنگاربوونەوەی کۆرۆنا داخستنی فڕۆکەخانەکان بوو دواتر دەستپێکردنی کەرەنتین و راگرتنی سەرجەم سێکتەڕەکانی ژیان، ئەمەش کاریەگەریەکی زۆری کردە سەر کۆمپانیاکانی فڕۆکەوانی کە تا ئێستاش کاریگەریەکەی بەردەوامە”.

مستەفا عەلاف ئاماژەی بەو شوێنانە کرد کە گەشتکردن بۆی دەستیپێکردووە و وتی، “بەسەرەکی گەشتکردن بۆ دوبەی بەردەستە کە لە ئێستادا زۆرترین پاڵپەستۆی لەسەرە، هەروەها گەشتکردن بۆ قەتەر دەستیپێکردووە کە  دواتر لە فرۆکەخانەی قەتەر بۆ زۆربەی وڵاتان ترانزێتی هەیە رۆژانەش گەشتەکانی بەڕدەوامە، هەروەها هێلی ئاسمانی دوبەی هەفتەی سێ رۆژ گەشتی هەیە، هێلی ئاسمانی عێراقی بۆ چەند شارێك گەشتەکانی دەست پێکردووە بەڵام گەشتی ناوخۆیی زیاترە”.

سەبارەت بە وادەی دەستپێکردنی گەشتەکان بۆ ئەو شوێنانەی کە تائێستا رێگا نادەن گەشتیار بێنە وڵاتەکانیان مستەفا عەلاف رایگەیاند، “رۆژانە رێنمایی تازەمان بۆ دێت لە رێگەی ئیمەیلەوە، کە کامە وڵات رێگە بە گەشتکردن دەدات، بەڵام لە بارودۆخی ئێستادا کێشەیەك هەیە ئەویش ئەوەیە هەندێک لە وڵاتان دەرگاکانیان بەرووی گەشتیاران دەکەنەوە بەڵام کاتێک دەبینن بارودۆخی تەندروستی لە وڵاتەکەیان بەرەو خەراپ بوون دەروات دوبارە گەشتەکان دەوەستێنن، ئەمەش بۆ ئێمە کێشەیەکی گەورەیە، زۆربەی وڵاتەکانیش پلانیان داناوە دەرگایان بە رووی گەشتیاران بکەنەوە، بەڵام بە قۆناغ دەرگاکانیان دەکەنەوە تا پاڵەپەستۆیەکی زۆریان لەسەر درووست نەبێت، بە شێوەیەکی گشتی هەموو وڵاتان دەرگاکانیان دەکەنەوە بەڵام قۆناغ بە قۆناغ”.

عەلاف هۆکاری راگرتنی گەشتەکانی عێراق بۆ تورکیا بە هۆکاری سیاسی ناوبرد و وتی، “هۆکاری راگرتنی گەشتی تورکیا سیاسیە، وەکو باسی دەکەن هۆکارەکەی ئەوەیە خەڵکی تورکیا دێن بۆ عێراق ڤیزایان ناوێت بەڵام کاتێك کەسێکی عێراقی دەچێت بۆ تورکیا دەبێت ڤیزا وەربگرێت ئینجا داخیلی ئەو وڵاتە دەبێت، بۆیە لەبەر ئەم بابەتە گەشتەکانی نێوان هەردوو وڵات وەستێندراوە، دەتوانین بڵێین لەگەڵ وەستاندنی گەشتەکانی تورکیا کۆمپانیاکانی فڕۆکەوانی لە سەدا ٩٠ زیانیان پێگەیشتووە، تا ئێستاش دیار نییە کەی گەشتەکانی نێوان ئەو دوو وڵاتە دەستپێدەکاتەوە”، ناوبراو ئاماژەی بەوەدا لەئێستادا ڤیزەی دوبەی، عەمان، قەتەر، بەردەستە هەروەها ڤیزەی ئێران بەردەستە تەنها بۆ نەخۆش، بەڵام ڤیزای ئەوروپا لە ئێستادا بەردەست نییە.

لە کۆتاییدا عەلاف باسی لە رێکارەکانی گەشتکردن کرد و وتی، “لە ئێستادا زۆربەی گەشتەکان لەلایەن نەخۆش و بازرگانەکان ئەنجام دەدرێت، بەڵام کەسێک لە شوێنێك جنسییە و ئیقامەی هەبێت دەتوانێت بەبێ کێشە گەشتەکەی ئەنجام بدات، بە گشتی خواست لەسەر گەشتکردن زۆر کەمە، هۆکارەکەشی ئەو رێکارانەیە کە بۆ گەشتکردن دەبێت ئەنجامی بدەی”.

“ئەو رێکارانەی کە دەبێت پێش گەشتکردن ئەنجامی بدەی بریتییە لەوەی، هەر گەشتیارێک بیەوێت گەشت بکات دەبێت بەر لە ٤٨ کاتژمێر پێش گەشتکردن پشکنینی “پی سی ئاڕ”ی پزیشکی بکات، گەشتیار ئەو پشکنینەی کە دەیکات نابێت ٤٨ کاتژمێری بەسەر تێپەرێت، هەموو وڵاتێک کە گەشتی بۆ بکەی پێویستی بەوەیە پشکنینی “پی سی ئار” بکەی ئینجا دەتوانی داخیلی وڵاتەکە ببیت، جگە لەوە هەندێک فۆڕم هەیە پێش گەشتکردن دەبێت پربکڕێتەوە، رێکارەکانی تر ئەوەیە دەبێت لە کاتی گەشتکردن دەست کێش و ماسک ببەستی هەروەها دەبێت چوار کاتژمێر پێش ئەوەی کاتی گەشتەکەت بێت لە فڕۆکەخانە ئامادەبی”.
 
سه‌باره‌ت به‌ گه‌شتكردن بۆ كۆماری ئیسلامی ئێرانیش له‌ ئێستادا ڤیزا ته‌نها ده‌درێته‌ بازرگانان و نه‌خۆش و ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ پێشتر ڤیزایان هه‌بووه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ی ئه‌ندامێكی خێزانه‌كانیان  له‌ ئێرانه‌ به‌ گوێره‌ی زانیارییه‌كانی سایتی ژووری بازرگانی سلێمانی ڤیزا نادرێته‌ گه‌شتیاراین و ڕێگه‌ به‌ هاوڵاتیانی ئاسای نادرێت بۆ گه‌شتكردن سه‌ردانی ئێران بكه‌ن.
 
پەتای کۆرۆنا بە نزیکەیی لە مانگی کانوونی دووەمی ئەم ساڵ دەستیپێکرد و سەبر سەبر بڵاوبووەوە، كۆمپانیا گه‌شتیارییه‌كانیش بەهۆی ئەوەی لە کاری گواستنەوەداین و گەشتی نێودەوڵەتی ئەنجام دەدەین، بە داخرانی دەروازەکانی وڵاتانی ئەوروپا و ئاسیا کارەکانیان گەیشتە لووتکەی کزی و وەستا. دواجار لە بەرواری ٣٠/٣/٢٠٢٠دا بەهۆی داخرانی دەروازەکانی نێوان هەردوو وڵاتی تورکیا و عێراق کارەکانی ئێمەش لە بواری گواستنەوە وەستا.

بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆنا لە سەرانسەری جیهاندا کاردانەوەی خراپی لە بوارەکانی وەبەرهێنان و هەناردە و هاوردەدا هەبووە، بەتایبەت لە کاری كۆمپانیاكانی گواستنه‌وه‌ کە گواستنەوەی نێودەوڵەتییە، بەجۆرێک شەش مانگ کارمان نەکرد، دوای داخرانی گومرگەکان پاسەکانمان لە تورکیا وەستان و کاریان نەکرد و بەهۆی نەبوونی هاتوچۆی گەشتیاران تەرمیناڵەکانمان چۆڵ بوون”.

بەڵام دوای تێپەرینی ئەم شەش مانگە دووبارە بە کرانەوەی گومرگەکان و گرتنە بەری رێکارەکانی خۆپارێزی لە کۆرۆنا بە رشاندنی ماددەی دژە ڤایرۆسی لە ئۆتۆمبێلەکان و پاسەکان، هەروەها پشکنینی پلەی گەرمی لەش بۆ زانینی ئەوەی کە کەسەکان هەڵگری کۆرۆنان یاخود نا، بە گیرانەبەری ئەم رێکارانە لە مانگی ئابدا گومرگەکان سەبر سەبر گەرانەوە باری ستانداڕدی پێشوو.

لە سەرەتاکانی پەیڕەوکردنی ئەم رێکارانە لەدوای کرانەوەی دەروازەکان ئەو گەشتیارانەی لە تورکیاوە بەرەو عێراق دەهاتن، لە بەرامبەر پشکنینی کۆرۆنای هەر کەسێک بەبری ٨٠ دۆلار باجی تەندروستی وەردەگیرا و بە وەرگرتنی زانیاری کەسایەتی لە گەشتیاران رێگەیان پێدەدرا بچنە ناو خاکی عێراق، لە ئێستاشدا هەر کەسێک بێتە ناو خاکی عێراق ٥٠ دۆلاری لێ وەردەگیرێت و پشکنینی کۆرۆنای بۆ دەکرێت لە ئێستادا لەژێر سێبەڕی ئەم مەرجانەدا هاتووچۆی گەشتیاران گەیشتۆتە ئاستێکی تابڵێین ستاندارده‌.

ئەو کەسانەی کە لە عێراقەوە بەرەو تورکیا گەشت دەکەن لە دەروازەی ئیبراهیم خەلیل بەبێ وەرگرتنی باج رۆژێک زووتر ئۆتۆمبێلەکان بە ماددەی دژە ڤایرۆسی دەرشێندڕێت و جگە لە وەرگرتنی پلەی گەرمی لەش و زانیاری کەسایەتی هیچ پشکنینێکی دیکە بۆ گەشتیاران ناکرێت و هیچ برە پارەیەکی تایبەت بە باجی کۆرۆنایان لێوەرناگیرێت.

ئەو گەشتیارانەی کە سەردانی تورکیا دەکەن زۆربەیان لە ناوچەکانی باشووری عێراقەوە سەردانی ئەو وڵاتە دەکەن و وتی، “بەهۆی داخرانی دەروازەکانی نێوان عێراق و ئێران، لە ئێستادا بەزۆری هاتووچۆی گەشتیاران لە نێوان عێراق و تورکیایە، ئەو گەشتیارانەی کە هاتووچۆی تورکیا دەکەن بەزۆری لە ناوچەکانی باشووری عێراقەوە دێن. هۆکاری چوونی ئەو کەسانە بۆ تورکیا، زۆربەیان بە هۆی نەخۆشی و خوێندن و گەشتیاری یاخود خێزانەکانیان لە تورکیان سەردانی ئەو وڵاتە دەکەن.