پرۆژەی میلی مۆڵ لە سلێمانی کرایەوە

پرۆژەی بازاڕی میلی لەشاری سلێمانی کرایەوە کە خۆی لە چەند دوکانێک و مۆڵی فرۆشتنی گشتی لە خۆدەگرێت.

بە ئامادەبونی قائیمقامی سلێمانی و سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی چەند بەرپرسێکی حزبی و حکومی مه‌راسیمی كردنه‌وه‌ی بازاڕی میلی لەگەڕەکی ڕاپەڕین به‌رێوه‌چوو.

سیروان محەمەد، سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی ڕایگەیاند ”کردنەوەی ئەم جۆرە پرۆژانە گرنگی خۆی هەیە بۆ ئابوری شاری سلێمانی کە ژمارەیەکی زۆر لە کاسبکاران تیایدا سودمەند دەبن”.

لای خۆشیەوە ئاوات محەمەد، قائیمقامی سلێمانی ڕایگەیاند ”ئەم بازاڕە بەشێوەیەکی مۆدێرن دروستکراوە و هیوادارین بەسەرکەوتوانە کارەکانی بکات وە هیوادارین هەموو ڕێوشوێنێکی تەندروستی بگرنەبەرو هاوڵاتیان بەدوربن لەنەخۆشی پەتای کۆرۆنا”.

داوشیکرد ”سەرجەم دوکانەکان پابەندبن بە ڕێنماییە تەندروستیەکان و کاڵاکانیان ماوە بەسەرچونەبێت و گرنگی زیاتر بەبەرهەمی ناوخۆی بدەن و بەبازاڕکردنی بۆ بکەن”.