یەدەگی بانکی ناوەندیی عێراق کەمیکردوەو پارێزگاری بانکی ناوەندیش ڕونكردنهوه دهداتو دهشڵێت:”نرخی نەوتی خاوو کەمبونەوەی ئاستی بەرهەمهێنانی نەوتی عێراق بەهۆی ڕێکەوتنە نەوتییەکەی ڕێکخراوی ئۆپیک هۆكارى ئهو كێشهیهن”.
مستەفا غالب پارێزگاری بانکی ناوەندی عێراق لەلێدوانێکدا بەڕۆژنامەی سەباحی نیمچە فەرمی ڕاگەیاندوە، “بەهۆی زیادبونی خستنەبازاڕی دۆلار لەلایەن بانکی ناوەندیو کەمبونەوەی گەڕانەوەی دۆلار لەلایەن وەزارەتی داراییەوە، کاریگەریی هەبوە لەسەر کەمبونەوەی یەدەگی بانکەکە لەدراوە بیانییەکان”.
بەرپرسهكهى بانکی ناوەندی ئهوهشى باسكردوه، “جگە لەو هۆکارانەی سەرەوە پرۆسەی داشکاندنی کاغەزە داراییەکان کە وەزارەتی دارایی بۆ پڕکردنەوەی کورتهێنانی بودجەی حکومەت دەریدەکات بەمەبەستی پارەدارکردنی خەرجییەکان، بەتایبەت خەرجییەکانی ئێستای بانکی ناوەندی بۆ بەرژەوەندی بانکە حکومییەکان کاریگەری لەسەر کەمبونەوەی یەدەگی بانکی ناوەندی لەدراوی بیانی هەبوە”.
موخیف جەختیکردۆتەوە، هەموو خەرجییەکانی ئێستا دواجار دەبێتە داواکارییەکی بەکاربەری کە ئەویش پێویستی بەدۆلاری ئەمریکییە، لەکاتی بەدەمەوەهاتنی بانکی ناوەندی بۆ ئەو داواکاریانە، کاردەکاتەسەر یەدەگی بانکەکە لەدراوە بیانییەکان.