پێدەچێت لەم هەفتەیەدا پرۆسەی دامەزراندن لەهەرێمی كوردستان دەستپێبكاتەوە
سەرچاوەیەك لەئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمەوە بە ئاژانسی هەواڵی ناوخۆی ڕاگەیاندوە: ئەنجومەنی وەزیران بەزووترین كات بڕیار لەسەر دەستپێكردنەوەی قۆناغی نوێی دامەزراندن دەداتو بەگوێرەی ئەو زانیاریانەی دەست ئاژانسەكە كەوتون، بڕیارە لەم هەفتەیەدا قۆناغی نوێی دامەزراندن دەست پێبكاتەوە جێی ئاماژەیە دەرچووانی زانكۆو پەیمانگەكانی هەرێم چاوەڕوانی دەستپێكردنەوەی پرۆسەی دامەزراندن دەكەن و بڕیارە بەگوێرەی یاسای بودجەی گشتی ئەمساڵی هەرێمی كوردستان، 15 هەزار فەرمانبەری نوێ بۆ دامودەزگاكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان دابمەزرێندرێن.