كۆمپانیای “ئەپڵ” ئامێرە نوێییەكەی ئایفۆن-ی نمایشكرد كە نەوەی 12ـیەمینە و بە چوار جۆر دروستكراوە، ئەوانیش ئایفۆن 12 و 12ی پرۆ و پرۆماكس و مینی-ـن.
ئایفۆنی 12 كۆمەڵێك تایبەتمەندیی نوێ لەخۆدەگرێت، سەرەكیترینیان ئەوەیە بە تەكنۆلۆژیای 5G كاردەكات، ئەوەش بە گوتەی پسپۆڕان، دەبێتە هۆی سەركەوتنی ئامێرەكە لە ئەمریكا دا، چونكە وەكخۆیان دەڵێن، “هێشتا ڕێژەی 1%ی ئەمریكییەكان، مۆبایلی پشتبەستوو بە تەكنەلۆژیای 5G بەكاردەهێنن.
ئامێرە نوێیەكەی ئەپڵ چوارچێوەیەكی ئەلۆمینیۆمیی هەیە و ڕووكاری دەرەوەی بە مەوادی سیرامیكی ڕووپۆشكراوە بۆ ئەوەی بەهێزتری بكات. شاشەی ئامێرەكە لە شووشەی جۆری (oleophobic) دروستكراوە و دژەئاوە و خۆڵ و تۆز لەخۆناگرێت و لە توانایدایە تا قووڵایی چوار مەتر و بۆ ماوەی 30 خوولەك لەژێر ئاودا بمێنێتەوە بەبێ ئەوەی ئاوی تێبچێت. ئامێرەكە دەبڵ كامێرایە و ئایفۆن 12 پرۆماكس كە نرخەكەی له 1099 دۆلارهوه دهستپێدهكات و دەگاتە 1450 دۆلاری ئەمریكی، خاوهنی باشترین كامێرایه.
لە هەواڵێكیشدا ڕۆژنامەی “دەیلی مەیڵ”ی بەریتانی بڵاویكردەوە، “كامێرای ئایفۆنە نوێیەكە توانای 30 جار زوومكردنی هەیە و ئەوەش سێ هێندەی توانای زوومكردنی كامێرای ئامێری پێشووی ئایفۆنە. ئاشكراشیكردووە كە كۆمپانیای “ئەپڵ” لە چەند مانگی ڕابردوودا لەگەڵ كۆمپانیایەكی نزیك لە “سامسۆنگ” و كۆمپانیایەكی چینی دا ڕێككەوتووە بۆ كاركردن بە مەبەستی پەرەپێدانی كامێرای ئایفۆنە نوێیەكەی.
ئایفۆن 12 قەبارەی شاشەكەی 6.4 ئینچە و كوالیتییەكەی (2688×1242)ـەیە، لەكاتێكدا “Mini 12” قەبارەی شاشەكەی 5.4 ئینچە و هەمان تایبەتمەندییەكانی ئایفۆن 12ی هەیە.
لەمبارەیەوە کۆمپانیای ھەرێمی کوردستان ڕاگەیاند، سەبارەت بە هاتنی ئایفۆن 12 بۆ کوردستان ڕاستەخۆ نییە، تەنانەت بۆ کۆمپانیاکانی تریش لە دنیادا، چونکە سەرەتا ئەپڵ تەنیا بۆ بریکارە سەرەکییەکانی ئایفۆنەکە بڵاو دەکاتەوە و دوای 15 رۆژ بۆ مانگێک لە بڵاوبوونەوەی بەرهەمەکە لە ئەمەریکا ئەوکات دێتە کوردستان.
دوای بڵاوبوونەوەی لە دنیادا دوای 15 بۆ 20 رۆژ بەرهەمەکە دێتە کوردستان
زیاتر وتی، ئەمشەو تەنیا دوو بەرهەمی ئایفۆن ئاشکرا دەکرێت ئەوانیش ”ئایفۆن 12 و ئایفۆن 12 مینی”ـن و بەپێی سەرچاوە باوەڕپێکراوەکانی ئەپڵیش کە بە کۆمپانیاکەمان گەیاندراوە لە داهاتوویەکی نزیکدا دەخرێنە بازارەوە و دێنە کوردستانیش واتە لە کۆمپانیاکەمان بەردەست دەبێت.
كۆمپانیای ئهپڵ له ساڵی 1976 له لایهن ستیڤ وۆزنهیك و ستیڤ جۆبس، له ئهمهریكا دامهزرا و له ساڵی 1984 ئهپڵ دهستی به فرۆشتنی كۆمپیوتهر كرد، ههروهها له ساڵی 2010 ئهپڵ دهستی به فرۆشتنی ئایپاد كرد، لهگهڵیدا له ساڵی 2011 ئایپاد دوو خرایه روو و له ساڵی 2012 ئایفۆنی پێنج و ئایپادی مینی خسته بازاڕهوه و لهو كاتهوه ئهپڵ به یهكێك له كۆمپانیا زلهێزهكانی دنیا دهناسرێت.