نرخی تمەن بەرامبەر دۆلاری ئەمریکی دابەزینی زیاتری بەخۆیەوە بینی بەشێوەیەک ١٠٠ دۆلاری ئەمریکی بەرامبەر سێ ملیۆن و ١٥٠ هەزار تمەنی ئێرانییە.
ئەمڕۆ سێشەممە، بەهای تمەنى ئێرانى بەرامبەر دۆلاری ئەمریکی نزمترین ئاستی تۆمارکرد، بەشێوەیەک هەفتەی رابردوو ١٠٠ دۆلار بەرامبەر دوو ملیۆن و ٨٥٠ هەزار تمەنی ئێرانی بووە، ئەمڕۆ بۆ سێ ملیۆن و ٩٠ هەزار تمەن بەرزبووەوە.
ئەمەش پاش ئەوەدێت، کە هەفتەی رابردوو وەزارەتى گەنجینەی ئەمریکا سزای نوێی بەسەر ١٨ بانکی ئێرانیدا سەپاند.
لەهەنگاوی یەکەمدا بانکی ناوەندی ئێران رایگەیاند، “ئامانج لە سزا نوێیەکان بانگەشەی سیاسی و بەکارهێنانی ناوخۆیی ئەمریکیە و کاریگەری ئابوری زۆری نابێت”.
هاوکات، دەستەی رێکخستنی بازاڕی ئێران بەهای نۆ ملیار دۆلاری تەرخانکرد بۆ دابینکردنی پێداویستی و کەلوپەلی بنەڕەتی بۆ ساڵی دارایی، کە لە ٢٠ ئازاری ٢٠٢١ تەواو دەبێت.