هاوردەكردنی ئۆتۆمبێلی 2018 بۆهەرێمی كوردستان ڕادەگیرێت

بەرێوەبەری گشتی هاتوچۆی هەرێم ڕایدەگەیەنێت لە1ی11ی 2020ەوە ئۆتۆمبێلی مۆدیل 2018 لە دەروازەكانەوە رێگایان پێنادرێت هاوردەی هەرێمی كوردستان بكرێن.
لیوا عەبدولقادر عەزیز بەرێوەبەری گشتی هاتوچۆی هەرێم لەلێدوانیكی رۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند” لە1/11ی 2020ەوە ئۆتۆمبێلی مۆدیل 2018لەدەروازەكانەوە رێگایان پێنادرێت هاوردەی هەرێمی كوردستان بكرێن .”
بەرێوەبەری گشتی هاتوچۆی هەرێم ،ڕاشیگەیاند” لەدوای ئەو بەروارەوە ئۆتۆمبێلی مۆدیل 2019-2020-2021 هاوردەی هەرێمی كوردستان دەكرێن بەگوێرەی مەرج و ڕێنماییەكان “
لیوا عەبدولقادر عەزیز، ئاشكراشیكرد” ئەو ئۆتۆمبێلانەی بێ سەرەتان بەهیچ شێوەیەك تابلۆی پارێزگاكانی هەرێمی كوردستانیان پێنادرێت.”