توركیا بە بەهای نزیكەی یەك ملیار دۆلار پێڵاو و چەرمی فرۆشتووە

توركیا تەنها لەماوەی نۆ مانگی سەرەتای ئەمساڵدا، بە بەهای نزیكەی یەك ملیار دۆلار بەرهەمی چەرمی و پێڵاوی هەناردەی دەرەوە كردووە.



 

بەگوێڕەی ئەو زانیارییانەی ئاژانسی ئانادۆڵوی توركی بڵاویكردوونەتەوە، بەهای پێڵاو و بەرهەمەكانی چەرمی هەناردەكراوی توركیا گەیشتووەتە 988 ملیۆن و 97 هەزار دۆلار تەنها لەماوەی نۆ مانگی سەرەتای ئەمساڵدا.



بەراورد بە ساڵی 2019 هەناردەی ئەو بەرهەمانەی وڵاتی توركیا بە ڕێژەی 22.7% دابەزیووە، وەك ئەو زانیارییانەی ئاژانسەكە بڵاویكردوونەتەوە.



هەناردەی پێڵاوی توركی 62.8%ی هەناردەی بەرهەمە چەرمییەكانی ئەو ولاتەی پێكهێناوە، كە بەهاكەی 620 ملیۆن و 122 هەزار دۆلارە.



لە ساڵی 2019دا لەنێو ئەو وڵاتانەی كە زۆرترین پێڵاویان لە توركیاوە بۆ هەناردە كراوە، ڕوسیا ڕیزبەندی یەكەمی گرتووە، دواتر وڵاتانی ئەڵمانیا، ئیتاڵیا، عێراق، ئیسپانیا و كۆریای باشوور بەدوای یەكدا دێن.