ماڵپەڕێكی جیهانیی گرنگیدەر بە پرسە ئابوورییەكان، تازەترین ڕیزبەندیی بەهادارترین دراوەكانی جیهانی دیاری كرد و دراوی كوەیت خانەی یەكەمی گرت.
ماڵپەڕی ڕێمیتر، ڕیزبەندیی گرانترین دراوەكانی جیهانی بڵاو كردەوە و ئاماژەی بەوە كرد، كە وێڕای ئەوەی دۆلار زۆرترین جووڵەی لە بازاڕەكان لەسەر دەكرێت، بەڵام بەهێزترین دراوی جیهان نییە و لیرەی كوەیتی لە خانەی یەكەمدایە.
ماڵپەڕەكە، لە راپۆرتەكەیدا ئاماژەی بەوە داوە، كە لەگەڵ هاتنی پەتای كۆرۆنا، ئابووریی جیهانی ڕووبەرووی هەرەسهێنانێكی گەورە بووەوە و یەدەگی دراوی وڵاتان ڕووی لە دابەزین كرد، بەمەش هاوكێشەی دراوە جیهانییەكان گۆڕانكاریی بەسەردا هات.
بە پێی ئەو ڕیزبەندییەی كە ماڵپەڕەكە بڵاوی كردووەتەوە، لە ئێستادا دراوی كوەیت كە دینارە، گرانترین دراوی جیهانە، چونكە بەرامبەرە بە 3.25 دۆلاری ئەمریكییە.
ئەمەش ڕیزبەندیی بەهێزترین دراوەكانی جیهانە:
1- دیناری كوەیتی
2- دیناری بەحرین
3- ریاڵی عومانی
4- دیناری ئوردونی
5- جونەیهی ئیستەرلینی بەریتانی
6- دۆلاری دورگەی كایمان
7- یۆرۆ
8- فرانكی سویسری
9- دۆلاری ئەمریكی
10- دۆلاری كەنەدی