تەندروستی سلێمانی ئاماری تووشبوون و گیانلەدەستدان بە کۆرۆنای بڵاوکردەوە

تەندروستی سلێمانی رایگەیاند، ئەمڕۆ چوار تووشبووی کۆرۆنا گیانیانلەدەستداوە و ٢١ تووشبووش چاکبوونەتەوە و نەخۆشخانەیان جێهێشتووە.

 د. یاد نەقشبەندی وتەبێژی تەندروستی سلێمانی ئاماری ئەمڕۆی تووشبوون و گیانلەدەستدان بە کۆرۆنای بڵاوکردەوە و رایگەیاند، ئەمڕۆ ٢٨ تووشبووی کۆرۆنا لە نەخۆشخانەکانی سلێمانی داغڵ کراون، لە ئێستادا ١٩٨ تووشبوو لە نەخۆشخانەکانی سلێمانی ماون.

وتەبێژی تەندروستی سلێمانی دەشڵێت:” دڵنیابن بە پابەندبوونی رێنماییەکانی تاک پارێزی و جێبەجێکردنی رێنماییە پزیشکییەکان دۆخەکە باشتر دەبێت”.

وتەبێژی تەندروستی سلێمانی ئاماژەی بەوەکردووە، تا ئێستا هەزار و ٦٦ کەس پلازمایان بەخشیوە.