بەهای تمەنی ئێرانی بەرامبەر دۆلاری ئەمریکی نزمترین ئاستی لە مێژوودا تۆمارکرد، بە جۆرێک ئەمڕۆ 100 دۆلار بە نەقد بەرامبەر 3 ملیۆن و ٩٥ ههزار تمەنی ئێرانی مامەڵەی پێوكراوە.
نرخی تمەن رۆژانە بەردەوامە لە دابەزین و ئەمڕۆش 100دۆلار بە نەقد بەرامبەر 3 ملیۆن و ٩٥ ههزار تمەنی ئێرانییە و بە حەواڵەش 3 ملیۆن و 100 هەزار تمەنی ئێرانی مامەڵەی پێوكراوە
دوێنێ هەینی 100 دۆلار بەرامبەر دوو ملیۆن و 970 هەزار تمەنی ئێرانی بووە.
دابەزینی تمەن بەو شێوەیە دوای ئەوە دێت، کە دوو رۆژ پێش ئێستا وەزارەتى گەنجینەی ئەمریکا سزای نوێی بەسەر ١٨ بانکی ئێرانیدا سەپاند.