بەگوێرەی راپۆرتێكی رێكخراوی ئیاتا، كۆمپانیا فڕۆكەوانییەكانی جیھان، رۆژانە418 ملیۆن دۆلار زیانیان بەردەكەوێت.
رێكخراوی ئیاتا لەراپۆرتەكەیدا پێشبینی كردووه، زیانەكانی كەرتی فڕۆكەوانی لە نیوەی دووەمی ئەمساڵدا بگاتە77 ملیار دۆلار و داواش لە حكوومەتەكان دەكات، پشتیوانی كەرتی فڕۆكەوانی وڵاتەكانیان بكەن.
ههروهها ئاشكرایكردووە، ژمارەیەك وڵات بە بڕی 160 ملیار دۆلار بەشێوەی نەختینە و قەرزو لێخۆشبوونی گومرگی، پشتیوانی كەرتی فڕۆكەوانیان كردووە.
رێكخراوەكە پێشبینی ناكات بەم زووانە گەشتە ئاسمانییەكان لە جیھاندا ئاسایی ببنەوە و ھەروەھا ھیچ گەشبین نییە بە بووژانەوەی ئەو كەرتە لەماوەی ئەمساڵدا، بەڵكو چاوەڕێ دەكەن لە بەھاری ساڵی داھاتوودا جووڵەیەك بكەوێتەوە ناو كەرتی فڕۆكەوانی.
پێشتریش یەكێتی فڕۆكەوانی نێودوەڵەتی رایگەیاندبوو، نزیكەی 5 ملیۆن كارمەندی كەرتی فڕۆكەوانی، مەترسی لەدەستدانی كارەكانیان لەسەرە.