ناوی ئەو بانكانه‌ی ئێران كه‌ ئه‌مه‌ریكا سزایدان

ئا: لوقمان غه‌فوور

وه‌زاره‌تی خه‌زێنه‌ی ئه‌مه‌ریكی 8ی تشرینی یه‌كه‌م سزای ئابوری دانا له‌سه‌ر 18 بانكی ئێران.

 ستیڤ مینوشین وه‌زیری خه‌زێنه‌ی ئه‌مه‌ریكی ده‌ڵێت: “وه‌زاره‌تی خه‌زێنه‌ی ئه‌مه‌ریكی رێوشوێنی زیاتر ئه‌گرێته‌به‌ر بۆ دابڕانی ئابوری ئێران له‌ نێو سیستمی ئابوری جیهانی كه‌ رژێمی ئێران ئه‌و ئابورییه‌ به‌كارده‌هێنێت بۆ پاڵپشتی ئه‌جێندا خراپه‌كانی.

له‌ هه‌مانكاتدا ئه‌مه‌ریكا پابه‌نده‌ به‌ باشكردنی بازرگانییه‌ مرۆییه‌كان بۆ گه‌لانی ئێرانی.

به‌پێی راپۆرتێكی زه‌ نیویۆرك تایمز، هه‌موو ئه‌و بانكانه‌ كه‌ له‌ سێكته‌ری دارایی ئێراندان و سزایان خراوه‌ته‌ سه‌ر ئه‌مانه‌ن:
1-بانكی ئه‌مین-ی وه‌به‌رهێنان
2-بانكی كیشاڤارزی ئیران
3-بانكی مسكن 
4-بانكی ره‌فاه كارگه‌ران
5-بانكی  ئی شه‌هر
6-بانكی نۆڤین-ی ئابوری
7-بانكی غه‌زه‌رحه‌سنه‌ رساله‌ت
8-بانكی حكمه‌ی ئێرانی
9-بانكی زامین ئیران
10-بانكی كاراڤارین 
11-بانكی خه‌ڤه‌رمانه‌
12-بانكی مه‌هه‌ری كریدت یونین
13-بانكی پاسارگاد
14-بانكی سامان
15-بانكی سه‌رمایه‌
16-بانكی توسی تاڤۆن
17-بانكی هاوكاری ئیقلیمی ئیران
18-بانكی گه‌شتوگوزار

هه‌روه‌ها وه‌زیری خه‌زینه‌ی ئه‌مه‌ریكا وتیشی: ئه‌و رێوشوێنانیه‌ 8ی تشرینی یه‌كه‌م به‌دیاریكراوی له‌سه‌ر كه‌رتی ئابوری و سزادانی سه‌ر 18 بانكی سه‌ره‌كی، پابه‌ندبوونمانه‌ به‌رێگری له‌ به‌ده‌ستگه‌یشتنی دۆلاری ئه‌مه‌ریكی و خه‌رجكردنی له‌ كاری نایاساییدا.

هه‌روه‌ها وتیشی: ” به‌رنامه‌ی سزادانه‌كانمان له‌سه‌ر ئێران به‌رده‌وام ده‌بێت تا ئێران واز له‌ هاوكاریكردنی تیرۆریستان ده‌هێنێت و كۆتایی به‌ پرۆگرامه‌ ئه‌تۆمییه‌كه‌ی ده‌هێنێت.

هه‌روه‌ها وتی: “رێوشوێنه‌كانی رۆژی 8ی تشرینی یه‌كه‌م ئه‌مانگه‌یه‌نێته‌ ئه‌وه‌ی كه‌ رێگه‌ به‌ مامه‌ڵه‌كردنی مرۆییانه‌ بده‌ین بۆ پاڵپشتیكردنی خه‌ڵكی ئیران”.

ئه‌مه‌ریكا ته‌نیا 45 رۆژی داناوه‌ بۆ كۆپانیا بیانییه‌كان و ئه‌وروپییه‌كان كه‌ كۆتایی به‌ مامه‌ڵكردنه‌كانیان بهێنن یاخود ئه‌وانیش رووبه‌ڕووی سزای لاوه‌كی ئه‌مه‌ریكا ده‌بنه‌وه‌.

وڵاتانی ئه‌وروپا هه‌ستیان به‌وه‌ كردووه‌ كه‌ ئیداره‌ی ئه‌مه‌ریكا به‌ سزادانی ته‌واوی ئیران به‌شێوه‌یه‌كی ناڕاسته‌وخۆ زیانی گه‌یاندووه‌ به‌ دامه‌زراوه‌كان و قوڵكردنه‌وه‌ی قه‌یرانی مرۆیی له‌ ئێران. 

هه‌روه‌ها له‌گه‌ڕی هه‌واڵه‌كانی ئێن بی سی نیوز-دا مایك پۆمبیۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا، وتی: “سزاكانی سه‌ر ئێران به‌رده‌وام ده‌بێت تا ئێران ملكه‌چ ده‌بێت بێته‌ سه‌ر مێزی گفتوگۆ و ره‌فتلری خۆی بگۆڕێت”.

وتیشی: “سزاكان ئاراسته‌یه‌ بۆ سه‌ر رژێمی ئێران و به‌رپرسه‌ گه‌نده‌ڵه‌كانی كه‌ سه‌روه‌ت و سامانی ئێران به‌كارده‌هێنن بۆ پێدانی هاوكاری گروپه‌ تیرۆریستییه‌كان كه‌ سه‌رئێشه‌ن بۆ چه‌ندین وڵات له‌ خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له‌نێویاندا عیراق”. وتیشی: “تا ئێران له‌ عیراق و خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست دژی ئێمه‌ و هاوپه‌یمانه‌كانمان بێت ئێمه‌ سزای زیاتری ده‌ده‌ین”.