مەراسیمێک بە مەبەستی بەخشینی خەڵاتی ڕێزلێنان بەو کەس و لایەنانەی کە لە کاتی سەرھەڵدانی ڤایرۆسی کۆرۆنا و ڕاگەیاندنی قەدەغەی ھاتوچۆدا ھاوکاری لایەنە پەیوەندیدارەکان و ھاوڵاتیانی کەمدەرامەتیان کرد بوو، لەلایەن مەڵبەندی یەکی ڕێکخستنی سلێمانی یەکێتی نیشتیمانی كودستانەوە سازکرا.
لە مەراسیمەکەدا لەبەرامبەر ئەو هاوکاری و پێداویستیانەی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی و بازرگانان و پیشهسازان و خاوهنكاران ئامادەیان کردبوو بۆ هاوکاری کەمدەرامەت و هاووڵاتیانی شاری سلێمانی و لایەنە پەیوەندیدارەکان، لهلایهن مەڵبەندی یەکی ڕێکخستنی سلێمانی یەکێتی نیشتمانی کوردستانهوه خەڵات ڕێزلێنانیان پێ بهخشرا.
ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی لەسەرتایی دەستپێکردنی ڕێکارەکانی خۆپارێزی بۆ ڕووبەڕووبوەنەی کۆرۆنا ھاوکاری بەڕێوبەرایەتی تەندروستی سلێمانی کرد بە کڕینی ئامێری دەستنیشانکردنی کۆرۆنا بۆ نەخۆشخانەی شۆرش و دابینکردنی سەبەتەی خۆراک و پێداویستی بۆ ھاوڵاتیانی کەمدەرامەت.
جەزای سەید مەجید بەرپرسی مەڵبەندی یەکی ڕێکخستنی سلێمانی لە وتەیەکدا ڕایگەیاند “بە ناوی ھاوسەرۆکەکانمان و دەستەی مەکتەبی سیاسی و کۆمێتەی سەرکردایەتی و مەکتەبی ڕێکخستنەوە، زۆر سپاسی بەڕێزتان دەکەم کە ھەمیشە ھاوکار و پشتیوانی ھاوڵاتیان و لەلایەنە پەیوەندیدارەکان بوون بۆ خزمەتکردنی ھاوڵاتیانی شارەکەمان، سلێمانی لە سەرەتای دروستبونیەوە لەڕوی شۆرشگێرییەوە شاری ھەڵمەت و قوربانی بووە و نمونەییە لە ھەموو ڕویەکەوە چەندان سەرمایەداری دڵسۆز و بەخشندەی وەک کەریمی عەلەکەی تیادا ھەڵکەوتووە، سەرجەم ھاوکارییەکانی ئێوەشمان لە ڕێگەی لیژنەیەکەوە گەیاندە دەست ھەژاران و کەمدەرامەتان”.
لای خۆشیهوه، سیروان محەمەد سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی جەختی لەوە کردوە، بەردەوام دەبن لە ھاندانی خاوەنکاران و سەرمایەداران بۆ ھاوکاری کردنی ھاوڵاتیانی کەمدەرامەت، بەردەوام دەبن لە دابینکردنی سەبەتەی خۆراکی و سپاسی خاوەنکاران و بازرگانانی سلێمانیشی کرد کە ھەمیشە بەدەنگ بانگەوازەکانی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانییەوە دێن بۆ کارە نیشتیمانی و خێرخوازییەکان.