له‌ دووكان پڕۆژه‌یه‌كى كاره‌با جێبه‌جێ ده‌كرێت

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی كاره‌باى سلێمانى، له‌ ڕاگه‌یاندراوێكدا ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌دات، له‌ قه‌زاى (دووكان)ى سه‌ر به‌ پارێزگاى سلێمانى، به‌ بڕى زیاتر له‌ 174 ملیۆن دینار، پڕۆژه‌یه‌كى كاره‌با جێبه‌جێ ده‌كرێت.

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 8/10/2020، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی كاره‌باى سلێمانى، ڕاگه‌یاندراوێكى له‌ په‌یجى فه‌رمیی خۆى، له‌ تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تیی (فه‌یسبووك) بڵاو كرده‌وه‌، تێیدا هاتووه‌: “له‌ دووكان به‌ بڕى 174 ملیۆن و 210 هه‌زار و 750 دینار، پڕۆژه‌یه‌كى كاره‌با جێبه‌جێ ده‌كرێت، كه‌ پڕۆژه‌كه‌ لەسەر بودجەی داهاتی كارەبای بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كارەبای سلێمانییه‌، پڕۆژه‌كه‌ بریتییە لە گەیاندنی كارەبای پەستان بەرز بۆ گوندی یاخییان لە ناحیەی بنگردی قەزای دووكان”.

ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ ڕوو، پڕۆژكه‌ لەلایەن كۆمپانیای (بژێر) جێبەجێ دەكرێت و بڕیاره‌ لەماوەی 50 ڕۆژدا تەواو بێت.