بەئامادەبونی پارێزگاری سلێمانی و سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی کۆمپانیای کامەران لقێکی دیکەی کۆمپانیای توێتا کرایەوە.
سیروان محەمەد، سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی لەکاتی کردنەوەی لقی کۆمپانیای توێتا لەلایەن کۆمپانیای کامەران، دەستخۆشی و خۆشحاڵی خۆی دربری کە تواندراوە لقی کۆمپانیایەکی گەورەی بەرهەم هێنانی ئۆتۆمبێلی توێتا دەکرێتەوە ئەمەش دەرخەری ئەوەیە کۆمپانیا ناوخۆییەکان توانای گەورەیان هەیە لقی کۆمپانیا گەورەکانی جیهان بهێننە شاری سلێمانی.
سەرۆکی ژوور ئاماژەی بەوەشدا، ھەموو کاتێک لەگەڵ کۆمپانیا و خاوەنکارانی ناوخۆ پەیوەندی و ھەماھەنگیمان ھەیە و گفتوگۆ دەکەین، تاکو بتوانین پرۆژەکان لە شاری سلێمانی زیاتر بکەین، ئەمڕۆش کە کۆمپانیای توێتا ئەم پێشەنگایەی کردۆتەوە ھەنگاوێکە بۆ بەرەوپێشبردنی کەرتی بازرگانی لە شارەکەمان.
ڕاشیکەیاند “کاتی ئەوە ھاتووە ناوچەی بازرگانی ئازاد و شارە پیشەسازییەکان بخەرێتە بواری جێبەجێکردنەوە و ھەوڵدەدەین ھانی کۆمپانیایی توێتا بدەین کارگەی بەستنەوەی پارچەکانی ئۆتۆمبیل لە شاری سلێمانی بکاتەوە، کە دەبێتە ھەنگاوێکی گرن بۆ ڕەخساندنی ھەلی کار بۆ گەنجەکانمان.
جه‌ختی له‌وه‌ش كرده‌وه، بە بۆچونی من ئێستا کاتی ئەوەیە کارگەکانی خۆمان بخەینەوە کار و گرنگی بە کەرتی پیشەسازی بدەین و شارۆچکە پیشەسازییەکان دروستبکەین، ھانی کۆمپانیا بیانی و جیھانییەکان بدەین لە ھەرێمی کوردستان وەبەرھێنان بکەن.
دەقی ڕاگەیەندراوی کۆمپانیای کامەران…
كۆمپانیای كامه‌ران ماتۆرز- بریكاری لاوه‌كی ڕاگه‌پێدراوی تۆیۆتا له‌لایه‌ن ساز یه‌كه‌مین پیشانگای خستنه‌ڕووی تۆیۆتای له ڕۆژی 7ی ئۆكتۆبه‌ر 2020 له‌ناوجه‌رگه‌ی شاری سلێمانی كرده‌وه كه پیشانگایه‌كی سه‌رده‌میانه‌ی تۆیۆتایه و ده‌كه‌وێته شه‌قامی سالم و ڕووبه‌ره‌كه‌ی زیاتره له 1300 مه‌تری چوارگۆشه و له توانای دایه 13 جۆری جیاواز له مۆدیله‌كانی تۆیۆتای تێدا بخاته‌ڕوو.
ئێمه وه‌كو كامه‌ران مۆتۆرز بریكارى باوه‌رپێكراوى لاوه‌كى تۆیوتا له‌لایه‌ن كۆمپانیاى سازه‌وه ، بۆ یه‌كه‌م جار له شارى سلێمانى هه‌ستایین به كردنه‌وه‌ى ئه م پێشانگایه به ئاماده بونى به‌ڕێز پارێزگارى سلێمانی ( دكتۆر هه‌ڤال ابوبكر ) وه چه‌ندین لایه‌نى سیاسی و حكومى پارێزگارى سلێمانى وه سه‌رۆكى تۆیۆتا عێراق ( به‌رێز كاك سه‌ردار البیبانى ) وه هه‌موو ئه‌و به‌رێزانه‌ى كه لێره ئاماده‌ن بۆ كردنه‌وه‌ى یه‌كه‌م پێشانگاى تۆیۆتاى كامه‌ران مۆتۆرز له سلێمانى، بۆ ئۆتۆمۆبێلى تۆیوتا ى ڕێپێدراو بۆ عێراق و دروستكراوه بۆ كوالێتى و كه‌ش و هه‌وا و رێگا‌و بانى عێراق وه ئۆتۆمبێله‌كانى تۆیوتا عێراق تایبه‌ت به عێراق و كوردستان به‌رهه‌م ده‌هێنرێت وه هه‌روه‌ها له ئۆتۆمبێله‌كانماندا بۆ یه‌كه‌م جار به زمانى كوردى رێنماى و زانیارى تێدا نوسراوه ،
جێی باسه كامه‌ران مۆتۆرز یه‌كه‌مین بریكاری سه‌ربه‌خۆی ئۆتۆمبیله له عێراق كه له ڕۆژی 19ی نۆڤێمبه‌ری 2019 له‌لایه‌ن ساز به فه‌رمی به بریكاری لاوه‌كی ڕێگه‌پێدراو ده‌ستنیشان كرا. چه‌مكی بریكاری لاوه‌كی له جیهاندا چه‌مكێكی نوێیه هه‌روه‌ها بۆ تۆیۆتاش چه‌مكێكی نوێیه. له‌ڕێی ئه‌م چه‌مكه‌وه به‌رهه‌مه‌كانی تۆیۆتا كه براندێكی جیهانییه ده‌گاته هه‌موو شارێكی عێراق جا چ شارێكی بچووك یان گه‌وره بێت له‌ڕووی دانیشتووانه‌وه. كامه‌ران ماتۆرز یه‌كێكه له یه‌كه‌مین بریكاری لاوه‌كی و به‌م زووانه‌ش چه‌نده‌ها بریكاری لاوه‌كی دیكه‌ش له عێراق ده‌ستنیشان ده‌كرێن.
ئامانجی تۆیۆتا عێراق و بریكاره فه‌رمییه‌كان و ئه‌و بریكاره لاوه‌كییانه كه ده‌ستنیشان كراون ئه‌وه‌یه بژارده‌ی زیاتر بخه‌نه به‌رده‌ست گه‌لی عێراق به زیادكردنی شوێنه‌كانی فرۆشتن. گشت ئۆتۆمبێله‌كانی تۆیۆتا گه‌ره‌نتی 3 ساڵ یان 100 هه‌زار كیلۆمه‌تر له‌گه‌ڵ دایه (كامیان زووتر بێت). گشت سه‌نته‌ره‌كانی خزمه‌تگوزاری به تازه‌ترین ته‌كنه‌لۆژیا و ته‌كنیكار له خزمه‌تی ئێوه‌ی به‌ڕێز ده‌بن ته‌كنیكارانمان له‌لایه‌ن ته‌كنیكارانی تۆیۆتاوه مه‌شقیان پێ كراون و ڕێگه‌پێدراون هه‌روه‌ها ته‌نها پارچه‌ی یه‌ده‌گی ئۆریجناڵ به‌كارده‌هێنین.