کۆبونەوەی ئامادەکاریەکانی دوەمین پێشانگای نێودەوڵەتی سلێمانی بۆ کتێب بەردەوامە


ئەمڕۆ  سێشەممە بەرواری 6/10/2020 جێگری یەکەمی سەرۆکی ژوری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی یاسین رەحیم هاورێ لەگەڵ یەکەی کارگێری سلێمانی لە بەڕێوەبەرایەتی ( ئاسایش _ هاتوچۆ _ پۆلیس _ تەندروستی _ چاودێری بازرگانی _ چالاکیە مەدەنیەکان ) سەردانی پێشانگای نێودەوڵەتی سلێمانی یان کرد.
 
سەردانەکە بەمەبەستی لە نزیکەوە ئاگاداربون لە چۆنێتی ئامادەکاری بۆ بەرێوەچونی پێشانگای نێودەوڵەتی سلێمانی بۆ کتێب.
 
لە کۆبونەوەیەکی تایبەتدا  بەرێوەبەری گشتی و تیمی بەرێوەبردنی پێشانگا سەرجەم قۆناغەکانی ئامادەکاری و هەنگاوە دروستەکان بۆ باش بەرێوەبەدنی دووەمین خولی پێشانگای نێودەوڵەتی سلێمانی بۆ کتێب لە پاکێجێکی میدیایی بۆ ئامادەبووان رون کردەوە و باس لە سەرکەوتنی چالاکیەکانی سالی 2019 بۆ ئامادەبوان کرا و هەمو ئەو هەنگاوانەی بۆ جێبەجێکردنی رێنماییە تەندروستیەکان لە پێشانگا بۆ خۆپارێزی هاولاتیان و بەشداربووان بۆ لیژنەی تەندروستی  نمایش کران
دواتر میوانان لە یەکەی کارگێری سەردانی هۆلی پێشانگا و بازاری پێشانگا لە هۆلی دووەمی پێشانگا کرا کە مایەی دڵخۆشی و دەستخۆشی میوانان بو.
 
هیوای فراوان بونی بەردەوامی چالاکیەکانیان لە پێشانگا بۆ کۆمپانیای ( اطلس الاصيل ) وەک رێکخەری سەرەکی پێشانگای نێودەوڵەتی سلێمانی خواست  تا پێشانگا ببێتە پردی پەیوەندی وڵاتان و کێشانەوەی سلێمانی لە نەخشەی بازرگانی جیهان.