له‌ سلێمانی پڕۆژه‌یه‌كی كاره‌با جێبه‌جێده‌كرێت


به‌رێوه‌به‌رایه‌تی كاره‌بای سلێمانی جێبه‌جێكردنی پڕۆژه‌یه‌ك به‌مه‌به‌ستی باشتر راییكردنی كاره‌كانی به‌شی هێڵه‌كان و تۆڕه‌كان راده‌گه‌یه‌نێت و ماوه‌ی زیاتر له‌ هه‌شت مانگ ده‌خایه‌نێت.
 
 له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كاره‌بای سلێمانی بڵاویكردووه‌ته‌وه‌،” بەبڕی 132 ملیۆن و 203 هه‌زار دینار پرۆژەیەكی كارەبا لەسلێمانی جێبەجێدەكرێت لەسەر بودجەی داهاتی كارەبای بەرێوەبەرایەی گشتی كارەبای سلێمانی، به‌مه‌به‌ستی باشتر رایی كردنی كارەكانی بەشی هێلەكان و تۆرەكان لەبەرێوەبەرایەتی گواستنەوەی وزەی كارەبا لەسلێمانی”.
 
ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه‌،”بەپێی گرێبەستێك كە لەگەڵ كۆمپانیای (مه‌ولود)  ئەنجامدراوە، پرۆژەیەك جێبەجێدەكرێت كە بریتیە لەدروستكردنی ژوور و وەرشەی تیمەكانی چاكسازی و وێستگەكان و هێڵەكان”.
 
له‌باره‌ی ماوه‌ی ته‌رخانكراوی پرۆژه‌كه‌وه‌ ئه‌وه‌ی خستووه‌ته‌ڕوو،” بڕیاره‌ پرۆژه‌كه‌ له‌ماوه‌ی 250 رۆژدا ته‌واو بكرێت”.