مەسروور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە پەرلەمانی كوردستان، كۆی قەرز و پابەندە داراییەكانی هەرێمی كورستانی راگەیاند كە دەگاتە سەرووی 28 ملیار و 476 ملیۆن دۆلار، ئەوەش زیاترە لە 33 تریلیۆن و 659 ملیار دیناری عێراقی.
بەپێی ئەو خشتەیەی خراوەتە بەردەم پەرلەمان، كۆی گشتی قەرزە دەرەكی و ناوخۆییەكانی هەرێمی كوردستان، حەوت ملیار و 256 ملیۆن و 283 هەزار و 646 هەزار دۆلارە كە بە دینار دەكاتە سەرووی هەشت تریلیۆن و 576 ملیار دینار.
كۆی گشتی پابەندە داراییەكان بریتییە لە هەشت ملیار و 337 ملیۆن و 989 هەزار و 532 دۆلار كە بە دینار دەكاتە سەرووی نۆ تریلیۆن و 855 ملیار دینار.
پابەندی دارایی تایبەت بە پاشەكەوتی شایستەی دارایی مووچەخۆران و خانەنشینان هەشت ملیار و 966 ملیۆن و 156 هەزار و 514 دۆلارە
لەو خشتەیەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بڵاوی كردووەتەوە، كۆی گشتی پابەندی دارایی تایبەت بە پاشەكەوتی شایستەی دارایی مووچەخۆران و خانەنشینان كراوە، بڕەكەی هەشت ملیار و 966 ملیۆن و 156 هەزار و 514 دۆلارە كە بە دینار دەگاتە 10 تریلیۆن و 597 ملیار و 997 ملیۆن دینار.
بابەتی قەرزەكانی هەردوو بانكی بازرگانی عێراقی TBIو بانكی كوردستانی نێودەوڵەتی KIB لە خشتەكەدا خراونەتەڕوو، بریتییە لە سێ ملیار و 916 ملیۆن و 245 هەزار و 347 دۆلار كە بە دینار دەكاتە چوار تریلیۆن و 629 ملیار و دوو ملیۆن دینار.
كۆی گشتی ئەو قەرز و پابەندە داراییانە دەگاتە 28 ملیار و 476 ملیۆن و 675 هەزار و 39 دۆلار كە بە دینار دەكاتە 33 تریلیۆن و 659 ملیار و 429 ملیۆن و 896 هەزار و 686 دینار.