ڕۆژی یەکشەممە ٢٠٢٠/١٠/٤ سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی و ئەندامانی کارگێڕی ئەنجومەنی ژوور ، لە ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی پێشوازیکرد لە سەرۆک و نوێنەرانی خاوەنکارو وەبەرهێنان و بازرگانانی پارێزگاکانی شرناخ و ماردین و ئەدەنەو مێرسین.
سیروان محەمەد، سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی، لەکۆبونەوەکەدا، بەخێرهاتنی شانی خاوەنکارو وەبەرهێنان و بازرگانانی پارێزگاکانی شرناخ و ماردین و ئەدەنەو مێرسین کرد کە لەووڵاتی تورکیا هاتون بۆ هەماهەنگیی و پەرەپێدانی سێکتەری ئابووریی و گەشتیاریی و بازرگانی.
راشیگەیاند: شاری سلێمانی چەندین بازرگانی گەورەی تێدایە کاری بازرگانی دەکەن لەگەڵ وڵاتی تورکیا، ئێمە بەردەوام داوایان لێدەکەین خۆراکی کوالێتی بەرز و پێداویستی بەرز بهێنن بۆ هاووڵاتیان.
ئاماژەی بەوەشدا ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی گەورەتین پرۆژەی گەنجینەی مۆدێرنی دروستکردووە بۆ بازرگانان کە 586 گەنجینە بهڕوبهری جیاواز، پرۆژهکه لهسهر ڕوبەری 400 دۆنم زهوی.
لای خۆشیانە شاندەکەی ووڵاتی تورکیا خۆشحاڵی خۆیان دەربڕی بۆ ئەو پێشوازیە گەرمەی لێیانکرا، داواشتیانکرد کاری هاوبەشی زیاتر لەنێوان هەردولادابکرێت و بازرگانان بتوانن لەنزیکەوە ئاشنای کاری یەکتربن و بتوانن پەیوەندیە بازرگانیەکان بەهێزتر بکەن.