بەمەبەستی لەنزیکەوە ئاگاداربون لەدواین گۆڕانکاریەکانی رەوشی بازرگانی و پیشەسازی لە شاری سلێمانی کۆبونەوەی ژمارە 10 ساڵی ٢٠٢٠ ئەمڕۆ یهکشەممە 2020/4/10 بەڕێوەچوو.
لەکۆبونەوەکەدا کە سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی و بەڕێوەبەری ژورو ئەندامانی ئەنجومەنی ژور تیایدا ئامادەبوون، گفتوگۆکرا لەبارەی دواهەمین کۆڕانکاریەکانی ڕهوشی بازرگانی و پیشەسازی لە سنوری پارێزگای سلێمانی ئهو كێشهو گرفتانهی ڕوبهڕوی خاوهنكاران و پیشهسازان دهبێتهوه.
لەکۆبونەوەکەدا باس لەرەوشی ئێستای بازرگانی و پیشەسازی و بەرهەمی ناوخۆی کرا، جەخت لە بەردەومی هەوڵدان بۆ پشتیوانی لەبەرهەمی ناوخۆی دۆزینەوەی ڕێکاری گونجاو بۆ ساغکردنەوەی بەرهەمو ناوخۆییەکانی پیشەسازی و کشتوکاڵی کرایەوە، کێشەکانی بەردەمەم ئەو کەرتانە تاوتوێ کرا.
لەکۆبونەوەکەدا جەخت لەوەکرایەوە، ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی هەوڵەکانی بەردەوامبێت بۆ بەبازاڕکردنی بەرهەمی ناوخۆی هاندانی گەنجان بۆ ئەنجامدانی پرۆژەی بچوک.
لەبەشێکی تری کۆبونەوەکەدا تاکید کرایەوە لەسەر خۆپارێزی و ئاگادارکردنەوەی کۆمپانیاکان و بازاڕو مارکێتەکان بۆ خۆپارێزی لەفایرۆسی کۆرۆنا کە لەئێستادا بەرەو زیادبون دەروات، داواشکرا هەموو خاوەن کۆمپانیاکان بەتەواوی مەرجەکانی تەندروستی پەیڕەو بکەن لەکاتی کارکردندا بۆ سەلامەتی گیانی کارمەندانیان.
کۆبونەوەی ئاسایی ئەنجومەنی كارگێری ژووری بازرگانی و پیشهسازی سلێمانی بەڕێوەچوو
