بریكاری وەزارەتی كارەبا: پێدانی كارەبا بە كەرتی تایبەت هەنگاوێكی چاكسازییە

 كامیل قەزاز، بریكاری وەزارەتی كارەبا، رایگەیاند، پێدانی كارەبا بە كەرتی تایبەت هەنگاوێكی چاكسازییەو بەو جۆرە بودجە لەسەر شانی حكومەت كەمدەكاتەوە.

كامیل قەزاز، بریكاری وەزارەتی كارەبا بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند”كابینەی نۆیەم لەسەرەتا دەستی بە چاكسازی كردوە، لەو چوارچێوەیەشدا بڕیارە چاكسازی لە كەرتی كارەبادا بكات.”

ئەوەشی خستۆتەڕو”پێدانی كارەبا بە كەرتی تایبەت بۆ ئەوەیە چاكسازی لە كەرتی كارەبادا بكەین.”

وتوشیەتی”كارەبا بدرێت بە كەرتی تایبەت دەبێت هاوڵاتیان مانگانە پارەی كارەبای نیشتمانی بدەن، بەم هەنگاوە بودجە لەسەر شانی حكومەت كەمدەكاتەوە.”

ئاشكراشیكردوە كە “زیاتر لە یەك ترلیۆن دنیاری كارەبا لای هاوڵاتیانە.”