پرسەو سەرەخۆشی

کۆچی دوایی جەنابی بابە شێخ رابەری رۆحی ئێزدییەکان نیگەران‌و خەمباری کردین، بەم بۆنەیەوە ژووری بازرگانی‌و پیشەسازی سلێمانی پرسەو سەرەخۆشی خۆی ئاڕاستەی خانەوادەی بەڕێزیان‌و کەسوکارو سەرجەم هاوڵاتیانی ئیزیدی دەکات.

بابا شێخ کەسایەتییەکی جوامێری ئێزیدی‌و نیشتمانپەروەری کوردستان بوو، کە لەتاریکترین ساتەوەختی پڕ لەناکۆکی‌و توندوتیژیدا هەوڵی دا گیانی لێبوردەیی‌و پێکەوە ژیانی ئاشتیانە لەکوردستان‌و عێراق‌و ناوچەکەو جیهانیشدا قوڵتر بکاتەوەو باوەشی خۆشەویستی بۆ سەدان پاکیزەی ئێزیدی کردەوە کە لەلایەن چەکدارانی داعشەوە کرابوونە کەنیزەک.

رۆحی شادو کۆتایی خەمی خانەوادە بەڕێزەکەیان‌ بێت.

ژووری بازرگانی‌و پیشەسازی سلێمانی
٢ / ١٠ / ٢٠٢٠