وەزیری کارەبای هەرێم ئاشکرایکرد، لە کۆتای ئەمساڵدا پرۆسەی بە تایبەتکردنی دابەشکردنی کارەبا دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە و ئەوەش هۆکارێک دەبێت بۆ کەمکردنەوەی بەفیڕۆدانی کارەبا.
کەمال محەمەد، لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا دوێنێ 1 ی تشرینی یەکەم ڕایگەیاند، “دوای بە تایبەتکردنی دابەشکردنی کارەبا لە ٪70 ی کارمەندەکان هەر کارمەندی حوکمی کارەبان و دەستبەرداری کارمەندانی کارەبا نابن”.
لەسەر پرۆسەکە وەزیری کارەبای هەرێم ئاماژەی بەوەشکردووە، “ئەم پرۆسەیە سەرەڕای ئەوەی نرخی کارەبا زیاد ناکات، دەبێتە هۆی کەمکردنەوەی سەرپێچی و بەفیڕۆدانی کارەبا لە هەرێم”.
وەزیری کارەبا نەیشاردووەتەوە کە ئەگەر دابەشکردنی کارەبا بدرێتە کەرتی تایبەت ئەوا بەڕێوبردن و خێرای لە کارکردندا زیاتر دەبێت تا ئێستا کە بە لای حکومەتە.
حکومەتی هەرێم دەیەوێت دابەشکردنی کەرتی کارەبا بداتە کەرتی تایبەت تا لەو ڕێگەیەوە بتوانێت بە فیڕۆدانی کارەبا و شێوازی دابەشکردن و وەرگرتنەوەی پارەکەی لە ڕێگای کەرتی تایبەتەوە ئەنجام بدرێت.