ئەپڵ هەوڵدەدات پێش سامسۆنگ بكەوێت

كۆمپانیای ئەپڵ بۆ بەرهەمهێنانی ئامێری ئەلكیتڕۆنی لە هەوڵی ئەوەدایە ئەو بەربەستە بشكێنێت كە بەم دواییانە كۆمپانیای سامسۆنگ بۆی دروستكردووە و بوەتە رێگر لەبەردەم كۆمپانیای ستیڤ جۆبسی كۆچكردوو بۆ ئەوەی ببێتە پێشەنگی ئەو كۆمپانیایانەی كە ساڵانە زۆرترین داهات بەدەستدێنن لە فرۆشتنی ئامێری ئەلیكترۆنیدا.
دوای ماوەیەكی زۆر لە بەكارهێنانی چیپی سامسۆنگ بە ژمارەیەكی زۆر لە ئامێری ئەپڵ وەك ئایپاد و ئایفۆن، لە كۆتاییدا ئەپڵ گرێبەستێكی لەگەڵ كۆمپانیای “كارگەی نیمچە گەیەنەری تایوان”ی مۆركرد بۆ دروستكردنی چیپ بۆ ئامێرەكانی ئەپڵ، كە بڕیارە لە سەرەتای ساڵی 2014 دەست بە دروستكردنی بكرێت.
یەكێك لە جێبەجێكارانی كۆمپانیای تایوانیەكە رایگەیاند:”سەرەڕاری ئەو گرێبەستەی ئەپڵ لەگەڵ ئەو بەرهەمهێنە، پێشبینی دەكرێت سامسۆنگ هەر لە پێشەنگدا بمێنێتەوە”.
ئەپڵ گەورەترین كڕیاری كۆمپانیای سامسۆنگە بۆ كڕینی چیپ و پرۆسێسەر و مێمۆری چیپ، لەهەمانكاتدا هەردوو كۆمپانیاكە بەردەوام لە ململانێدان بۆ بەدەستهێنانی پلەی ‌یەكەم كە بە بێ پێشبڕكێكار بمێننەوە.