وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان مەرجە گشتییەکانی هاوردەکردنی ئۆتۆمبێل بڵاودەکاتەوە و رایده‌گه‌یه‌نێت: ئۆتۆمبێل دەبێت بەلایەنی کەم دوو ئێرباگ لای شۆفێر و تەنیشت شۆفێر و سیستمی ABS ی هەبێت.
وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێم رێنماییه‌كانی هاورده‌كردنی ئۆتۆمبێلی بڵاوكرده‌وه و تێیدا هاتووه،” ئۆتۆمبێل دەبێت بەلایەنی کەم دوو ئێرباگ لای شۆفێر و تەنیشت شۆفێر و سیستمی ABS ی هەبێت و دەبێت لە 100 کیلۆمەتر زیاتر نەڕۆیشتبێت کاتێک دەگاتە دەروازە سنوورییەکان”.
ئاماژه به‌وه‌شدراوه،” هاورده‌كردنی ئۆتۆمبێل دوو مۆدێل (كۆن)تر له مۆدێلی ساڵ رێگه‌پێدراوه تا (1-11)ی هه‌موو ساڵێك”.
ئه‌وه‌ش هاتووه،”تۆماركردنی ئۆتۆمبێلی ساڵی نوێ له (1-9)ی هه‌موو ساڵێك ده‌ستپێده‌كات و به‌رێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی گومرگ بۆیان هه‌یه ئۆتۆمبێلی مۆدێلی نوێ له (1-6-2020) گومرگ بكه‌ن و له به‌رێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی هاتووچۆ ئه‌و ماوه‌ی نێوان داخلكردن و تۆماركردنی ئۆتۆمبێل له‌ماوه‌ی یاسایی تێپه‌ڕی كه (60) رۆژه به به‌خشین ئه‌ژمار ده‌كرێت به مه‌رجێك له هه‌موو حاڵه‌تێك تۆماركردنی له مانگی (9) تێپه‌ر نه‌كات”.
لە ماددەی سێیەمی نووسراوەکەدا ئاماژە بە چەند خاڵێک کراوە کە پێکهاتوون لە:
یەکەم: ئۆتۆمبێل دەبێت بەلایەنی کەم دوو ئێرباک لای شۆفێر و تەنیشت شۆفێر و سیستمی ABS ی هەبێت.
دووەم: بڕوانامەی COC لەگەڵدا بێت، دەکرێت لە دەروازە سنوورییەکان لەلایەن کۆمپانیاکانی کوالیتی بڕوانامەی COC ی پێبدرێت.
سێیەم: ئۆتۆمبێلی جۆری پاس لە 14 سەرنشین بەرەو سەرەوە مەرج نییە ئێرباگی هەبێت.
چوارەم: ئۆتۆمبێلی کلاسیک دەبێت بەلایەنی کەمەوە 40 ساڵ بەسەر دروستکردنی تێپەڕبووبێت و دوای تۆمارکردنی هیچ کڕین و فرۆشتنی پێوە ناکرێت.
پێنجەم: هێنانە ژوورەوەی ئۆتۆمبێلی خوار مۆدێل تەنیا لە دەسەڵاتی وەزیری ناوخۆ و وەزیری دارایی و ئابووری دەبێت و کار بە هیچ نووسراوێک ناکرێت کە بە واژۆی وەزیری ناوخۆ نەبێت.
شەشەم: هێنانە ژوورەوەی ئۆتۆمبێلی قەلغان درع تەنیا لە دەسەڵاتی وەزیری ناوخۆیە.
حەوتەم: ئۆتۆمبێلی کارەبا رسوماتی چوار پستۆن تۆماردەکرێت.
هەشتەم: ئۆتۆمبێلی کشتوکاڵی و بیناسازی مەرج نییە ئێرباگی هەبێت.
نۆیەم: ئەو ئۆتۆمبێلانەی کە بۆ فەرمانگەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەهێندرێنە ناوەوەی هەرێمی کوردستان تەنیا بە ژمارەی میری تۆماردەکرێن و ناکرێت خاوەنداریێتی بگوازێتەوە جگە لە لەوانەی کە بەپێی یاسای ژمارە 32ی ساڵی 1986 دەفرۆشرێت، یان هەر یاسایەکی دیکە جێگای ئەو یاسایە بگرێتەوە.
دەیەم: ئۆتۆمبێل دەبێت لە 100 کیلۆمەتر زیاتر نەڕۆیشتبێت کاتێک دەگاتە دەروازە سنوورییەکان.
یازدەیەم: ئۆتۆمبێلی ستێرن لایی راست یان محور داخڵ ناکرێت و تۆمارناکرێت.
بۆ خوێندنه‌وی ته‌واوی رێنماییه‌كان كلیك له ئه‌لبومی وێنه‌كان بكه: