بڕی ٢٠ ملیار دینار بۆ دەستپێکردنەوە و تەواوکردنی پرۆژەی دوسایدی (کەلار- دەربەندیخان) (کەلار- سلێمانی)، خەرجدەکرێت،
لەسەر پێشنیار و راسپاردەی دانا عەبدولکەریم وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن، بڕی ٢٠ ملیار دینار بۆ دەستپێکردنەوە و تەواوکردنی پرۆژەی دو سایدی (کەلار- دەربەندیخان)، (کەلار- سلێمانی) تەرخانکرا، کە ماوەیەکە پرۆژەکە کارکردن تێیدا راگیراوە.
رێگەی دووسایدی (کەلار – دەربەندیخان) (کەلار – سلێمانی ) یەکێکە لە پرۆژەکانی ئیدارەی گەرمیان و ئاسانکاری بۆ هاتووچۆی هاوڵاتیانی ئەو ناوچەیە دەکات.