پارێزگاری سلێمانی: بەمەبەستی گەشەسەندنی ئابووری شارەكە، بانگهێشتی چەند پارێزگارێكی توركیامان كردووە


پارێزگاری سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، میوانداری پارێزگارانی توركیامان كردووە كە سەردانی پارێزگای سلێمانی بكەن.

هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی لە كۆنفڕانسێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، پێشنیازمان كردووە لەگەڵ پارێزگارەكانی توركیا بەتایبەت لەگەڵ مێرسین، ئەدەنە و شرناخ تیمێكی ڕاگەیاندن میوانداری بكەین، بۆ ئەوەی واقعی كاركردن و دەرفەتی كاركردنی و پەیوەندییە بازرگانییەكان كوردستان و سلێمانی لەگەڵ ئەوێدا ببینرێت.

ئاشكراشیكرد، میوانداری پارێزگارانی توركیایان كردووە كە سەردانی پارێزگای سلێمانی بكەن و بارودۆخی ئابووری و بازرگانی و بازاڕەكانی سلێمانی ببینن.

هەفتەی ڕابردوو پارێزگارەكانی سلێمانی و دهۆك بە یاوەری شاندێك و بەشداری چەند سەرمایەدارێكی هەرێم سەردانی توركیایان كردووە لە كۆنگرەیەكی ئابووری ئەو وڵاتەدا بەشدار بوون.