كاریگه‌ری‌ مه‌رزی‌ نێوده‌وڵه‌تی‌ باشماخ له‌سه‌ر ئابوری‌ هه‌رێم

مه‌رزی‌ نێوده‌وڵه‌تی‌ باشماخ كاریگه‌رییه‌كی‌ باشی‌ هه‌بووه‌ له‌بوژانه‌وه‌ی‌ ژێرخانی‌ ئابوری‌ هه‌رێمی‌ كوردستان، سه‌رپه‌رشتیاری‌ مه‌رزی‌ نێوده‌وڵه‌تی‌ باشماخیش ڕایده‌گه‌یه‌نێت، له‌گه‌ڵ لایه‌نی‌ ئێرانی‌ ڕێككه‌وتوون كه‌ ناوچه‌یه‌كی‌ بازرگانی‌ ئازاد بكرێته‌وه‌.
(ڕۆسته‌م مه‌حمود) سه‌رپه‌رشتیاری‌ مه‌رزی‌ نێوده‌وڵه‌تی‌ باشماخ بە NNA ڕاگەیاند‌، مه‌رزه‌كه‌ توانیویه‌تی‌ كاریگه‌رییه‌كی‌ باشی‌ هه‌بێت له‌ڕووی‌ به‌ره‌وپێشچوونی‌ ئاستی‌ بازرگانی‌‌و به‌رزكردنه‌وه‌ی‌ داهاتی‌ ناوخۆی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان، وتیشی‌:”مه‌رزی‌ نێوده‌وڵه‌تی‌ باشماخ به‌شاده‌ماری‌ ئه‌و په‌یوه‌ندییه‌ ئه‌ژمارده‌كرێت كه‌ هه‌رێمی‌ كوردستان‌و كۆماری‌ ئیسلامی‌ ئێرانی‌ پێكه‌وه‌ به‌ستووه‌ته‌وه‌”.
ڕۆسته‌م مه‌حمود باسی‌ له‌وه‌شكرد، ڕۆژانه‌ به‌سه‌دان ئۆتۆمبێلی‌ بارهه‌ڵگر له‌كۆماری‌ ئیسلامی‌ ئێرانه‌وه‌ له‌ڕێگه‌ی‌ ئه‌و مه‌رزه‌وه‌ دێنه‌ هه‌رێمی‌ كوردستان پێداویستییه‌كانی‌ هاوڵاتیانی‌ هه‌رێم له‌ڕووی‌ كه‌ره‌سته‌ی‌ بیناسازی‌‌و خۆراك ده‌گوازنه‌وه‌ بۆ هه‌رێمی‌ كوردستان، سه‌ره‌ڕایی‌ ئه‌وه‌ی‌ ڕۆژانه‌ به‌هه‌زاره‌ها گه‌شتیار سه‌ردانی‌ هه‌رێم ده‌كه‌ن، هه‌موو ئه‌وانه‌ش كاریگه‌ری‌ ڕاسته‌خۆیان هه‌بووه‌ له‌بوژانه‌وه‌ی‌ ئابوری‌ هه‌رێمی‌ كوردستان.