ئەمڕۆ گەشتە ئاسمانییەكانی عێراق و توركیا دەستپێدەكەنەوە

دەسەڵاتی فرۆكەوانی مەدەنیی توركیا دەستپێكردنەوەی گەشتە ئاسمانییەكانی لەگەڵ عێراق راگەیاند و بڕیارە ئەمڕۆ هەینی گەشتەكان دەست پێ بكەنەوە.



دوێنێ پێنجشەممە 24-9-2020 دەسەڵاتی فرۆكەوانی مەدەنیی توركی لە راگەیەنراوێكدا بڵاویكردووەتەوە: ڕۆژی هەینی 25-9-2020 گەشتە ئاسمانیەكانی نێوان عێراق و توركیا دەستپێدەكاتەوە و لە هەفتەیەكدا چوار گەشت ئەجام دەدرێن.



ئاماژەی بەوەشكرد: رێگە بە كۆمپانیا توركیی و عێراقییەكان دەدرێت گەشتەكانیان بۆ فرۆكەخانەكانی عێراق و توركیا دەستپێبكەنەوە.



ئەوەش لەكاتێكدایە، بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆناوە گەشتە ئاسمانییەكانی عێراق و توركیا هەڵپەسێردران، دواتریش بەهۆی گرژییەكانی نێوان عێراق و توركیا بەهۆی بۆردومانەكانی توركیا بۆسەر سنورەكانی هەرێم دەستپێكردنەوەی گەشتەكان دواخران.