باڵوێزی ئیسپانیا لە عێراق سەردانی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی کرد و لەگەڵ سەرۆک و ئەندامانی ئەنجومەنی کارگێری ژوور کۆبویەوە.
لە کۆبونەوەکەدا باسیان لە کارو چالاکییەکانی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی کرد، لە ماوەی ڕابردوودا، بەھێزکردنی پەیوەندییە بازرگانییەکان و ھەوڵدان بۆ کارئاسانی کردن بۆ کۆمپانیا و پازرگان و وەبەرھێنەرە ئیسپانییەکان لە کۆبونەوەکەدا باسی لێوەکرا.
خوان خۆسێ ئیسکۆبار ستێمان، باڵوێزی ئیسپانیا لە عێراق خۆشحاڵی خۆی دەربڕی بە خستنەگەڕی ھەوڵەکان بۆ بەھێزکردنی پەیوەندییە ئابورییەکانی نێوان بازرگانی ئیسپانیا و سلێمانی و ڕیگەیاند “دەمانەوەێت لە داھاتویەکی نزیکدا گەشتێکی ئابوری بۆ بازرگانان و خاوەنکارانی سلێمانی ڕێکبخەین، بە ھاوکاری سەرپەرشتی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی، تاکو بازرگانان و خاوەنکاری ھەردولا لە نزیکەوە گفتوگۆ بکەن و ئاشنایی کارەکانی یەکتر بن و پرۆتۆکاڵێک واژوو بکەین لە ئیسپانیا”.
داوای کۆبونەکە، باڵوێزی ئیسپانیا بەشێوەیەکی مەیدانی سەردانی پڕۆژەی گەنجینەکانی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی کرد کە یەکێکە لە پڕۆژە گەورە و ستراتیژییەکان لەسەر ئاستی عێراقدا کە گەنجینە لە سەرجەم سێکتەرەکاندا لە خۆ دەگرێت، باڵوێزی ئیسپانیا لە عێراق سەرسامی خۆی دەربڕی بە پڕۆژەکە ڕایگەیاند “ئەمە یەکەمین جارە سەردانی پرۆژەیەکی لەم شێوەیە بکەم لە عێراق کە نەخشەیەکی ئەندازیاری بێ وێنە و ناوەزەی بۆ کێشراوە و بە ستانداری مۆدێل و سەردەمیانە دروست دەکرێت، دەبێتە ناوەندێکی بازرگانی گرنگ لە عێراقدا.
باڵوێزی ئیسپانیا لە عێراق خۆشحاڵی و سەرسامی خۆی دەربڕی کە ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی بەم کارە ھەستاوە، جەختی لەوە کردەوە ئەم پرۆژەیە لە داھاتویەکی نزیکدا سلێمانی دەکاتە ناوەندێکی بازرگانی گرنگ لە سەرتاسەری عێراقدا و دەبێتە ھۆی بوژاندنەوە و بەھێزکردنی ژێرخانی ئابوری شارەکە، داواکارم کارئاسانی بۆ کۆمپانیا ئیسپانییەکان بکرێت سود لەم دەرفەتی وەبەرھێنانە وەربگرن”.
لای خۆشیوە سیروان محەمەد، سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی ڕایگەیاند “داواکارین کۆمپانیا ئیسپانیاییەکان سەردانی ھەرێمی کوردستان بکەن و ئەم پرۆژانە ببین، ھەرێمی کوردستان و شاری سلێمانی دەوڵەمەندن بە چەندین کەرەستەی خاوی پیشەسازی كه ئهمهش ھەلێکی لەبارە بۆ دروستکردنی کارگە و وەبەرھێنان کردن، ئێمەش لای خۆمانەوە ھەموو پاڵپشتیەکی وەبەرھێنانی بیانی دەکەین”.
پرۆژهی گهنجینهکانی ژووری بازرگانی و پیشهسازی سليمانی بریتییه له دروستکردنی 586 کۆگای هاوچهرخ به ڕوبهری جیاواز، پرۆژهکه لهسهر 400 دۆنم زهوی له سلێمانی له نزیک گوندی ژاڵهی سهروو جێبهجێ دهکرێت، لهم قۆناغهدا تێکهڵه ريژکردنی شهقامهکان و دروستکردنی شۆسته کاری تێدا دهکرێت، دابهش بوون بهسهر چهند زۆنێکدا، لەدروستکردنی پرۆژەکەدا هەموو ستاندار و پێوەرێکی جیهانی تێدا ڕەچاو دەکرێت، له ئێستادا کارکردن تیایدا بهردهوامه.