چین قه‌ده‌غه‌ی گەشتکردنی لەسەر هاووڵاتییانی بیانیی هه‌ڵگرت


چین قه‌ده‌غه‌ی گەشتکردنی لەسەر هاووڵاتییانی بیانیی هه‌ڵگرت كه‌ به‌ مه‌به‌ستی رێگه‌گرتن له‌ بڵاوبوونه‌وه‌ی زیاتری ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ له‌ ٢٨ی ئاداره‌وه‌ لەسەر هاووڵاتییانی بیانی كه‌ ڤیزه‌یان پێ دراوه‌ یاخود مۆڵه‌تی مانه‌وه‌یان هه‌یه،‌ داسەپاندبوو.
 
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ و فه‌رمانگه‌ی كۆچ و كۆچبه‌رانی نیشتمانیی چین له‌ راگه‌یه‌ندراوێكی هاوبه‌شدا ئاماژه‌یان به‌وه‌ داوه‌ كه‌ ئه‌وانه‌ی به‌بۆنەی كار، په‌یوه‌ندیی كه‌سی و ره‌وشی خێزانی ڤیزه‌ و مۆڵه‌تی مانه‌وه‌یان پێ دراوه‌ له‌ ٢٨ی ئه‌یلووله‌وه‌ ده‌توانن بگه‌ڕێنه‌وه‌ چین.

هه‌روه‌ها تیشكیش خراوه‌ته‌ سه‌ر ئه‌وه‌ی كه‌ ئه‌وانه‌ی ماوه‌ی ڤیزه‌ و مۆڵه‌تی مانه‌وه‌یان ته‌واو بووه‌، ده‌توانن سه‌رله‌نوێ فۆرمی داواكاری پڕبكه‌نه‌وه‌. ئه‌و هاووڵاتییه‌ بیانییانه‌ی ده‌شگه‌ڕێنه‌وه‌ چین، ماوه‌ی دوو هه‌فته‌ كه‌ره‌نتینه‌ ده‌كرێن.