هه‌نارده‌ی‌ نه‌وتی‌ ئێران بۆ ژاپۆن زیاد دەكات

وه‌زاره‌تی‌ دارایی‌ ژاپۆن ئاشكرایكرد، هه‌نارده‌ی‌ نه‌وتی‌ ئێران بۆ ئه‌و وڵاته‌ له‌مانگی‌ ڕابردوودا بۆ دوو هێنده‌ زیادیكردووه‌.
ئاژانسی‌ هه‌واڵی‌ فارس نیوز ڕاپۆرتێكی‌ وه‌زاره‌تی‌ دارایی‌ ژاپۆنی‌ بڵاوكرده‌وه‌، كه‌ تێیدا ئه‌وه‌ خراوه‌ته‌ڕوو، ژاپۆن له‌مانگی‌ (ئایار)ی‌ ئه‌مساڵدا، ڕۆژانه‌ (221) هه‌زار‌و (535) به‌رمیل نه‌وتی‌ ئێرانی‌ هاورده‌كردووه‌، له‌كاتێكدا له‌هه‌مان مانگی‌ ساڵی‌ ڕابردوودا، ڕۆژانه‌ی‌ (99) هه‌زار‌و (336) به‌رمیل نه‌وتی‌ ئێرانی‌ هاورده‌كردووه‌، به‌گوێره‌ی‌ ئه‌و ئاماره‌ش هه‌نارده‌ی‌ نه‌وتی‌ ئێران بۆ ژاپۆن بۆ دوو ئه‌وه‌نده‌ زیادیكردووه‌.
له‌ڕاپۆرته‌كه‌ی‌ وه‌زاره‌تی‌ دارایی‌ ژاپۆندا ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو، هه‌نارده‌ی‌ نه‌وتی‌ خاوی‌ ئێران بۆ ژاپۆن له‌مانگی‌ (نسیان)ی‌ ئه‌مساڵدا گه‌یشتووه‌ته‌، (111) هه‌زار‌و (218) به‌رمیل نه‌وت له‌ڕۆژێكدا.