سندوقی نەختی نێودەوڵەتی بەنیازە هاوكاریی عێراق بكات


پارێزگاری بانكی ناوەندی عێراقی ئاشكرایكردووە، سندوقی نەختی نێودەوڵەتی خوازیاری هەماهەنگی و هاوكاریكردنی سایەت دارایی و نەختی عێراقە. 

لە ڕاگەیەندراوێكدا بانكی ناوەندی عێراقی ئاشكرایكردووە، “مستەفا غالب، پارێزگاری بانكی ناوەندی عێراقی لەگەڵ سندوقی نەختی نێودەوڵەتی، پرسی پاڵپشتی و ڕاوێژكاری و هونەری و هەماهەنگی سایەتی دارایی و نەختێنەیی عێراقیان تاووتوێكردووە”.

ڕاگەیەندراوەكە ئەوەشی خستوەتەڕوو، سندوقی نەختی نێودەوڵەتی خواستی هەیە كە هاوكاری عێراق بكات لە پرسە داراییەكانی، بەتایبەت لە پلانی ڕێكخستنی دارایی وڵاتەكە.

لەلایەكی دیكەوە دوێنێ سێشەممە 22ی ئەیلول، بانكی ناوەندی عێراق بە ئامادەبوونی تەواوی ئەندامەكانی كۆبوونەوەیەكی سازكرد، سەبارەت بە پرسی چاكسازی لە بابەتە دارییەكان و پرسی خستنەبازاڕی پارەوە.