ناتواندرێت چاودێری بازارە ئۆنلاینەکان بکرێت

لەئێستادا بازاڕە ئۆنلاینەکان لەزۆربوندان و ھاووڵاتیان لەڕێگایانەوە کاڵای جوانکاری و دەرمان و ئەلکترۆنی و جلوبەرگ و کارەبایات دەکڕن و زۆرجار هاوڵاتیان لەگەڵ کوالێتی جۆری داواکاریەکانیان لەبەرھەمەکەی داوای دەکەن کێشەیان بۆ دروست دەبێت.

دونیا جەمال، ھاووڵاتیەکی شاری سلێمانییە دەڵێت “کاتێک لەیەکێک لەبازاڕە ئۆنلاینەکان بەرھەمێکی جوانکاریم داواکرد کە بەحساب ئەوروپییە و مارکه‌یە بەڵام کاتێک بەدەستم گەشت ئەوە نەبو کە لەرەسمەکدا بینیبوم وە مارکەش دەرنەچوو تەقلیدبوو نەشمتوانی بڵێم نامەوێت”.

وتیشی “زۆرجار ئەو جلوبەرگانەی داوادەکرێت بەرەسمەکە زۆر جوانە بەڵام کە بۆت دێنن وەک ئەوە نیە کەچاوەڕێت دەکرد یان قیاسەکەی وەک خۆی نیە بۆیە زۆرجار کێشە دروستدەبێ بەڵام ئەگەر ئەو بازاڕە ئۆنلاینە دوکان یان شوێنەکەی دیاریکراوبێت ئەوە شتێکی باشە و دەتوانیت بچیت بیگۆڕیت بەڵام ئەو بازاڕانە شوێنیان دیار نیە.

بەدەیان بازاڕی ئۆنلاین لەناو تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان ڕیکلام بۆ جۆرەھا کاڵادەکەن و تیایدا دەیفرۆشن بەڵام ئەو بازاڕە ئۆنلاینانە تائێستا نەتواندراوە لەلایەن ھیچ فەرمانگەیەکی حکومیەوە چاودێری بکرێن.

سالار مستەفا ڕەشید، نوێنەری چاودێری بازرگانی سلێمانی وتی “ئەو سیستمە ئەلکترۆنیانە ھیچ دامو دەزگایەکی فەرمی حکومەت چاودێریان ناکات وە کێشەی زۆریشیان دروستکردووە نەک لە فرۆشتنی خۆراک و جوانکاری بەڵکوو لەدەرمانیشدا کێشەیان دروستکردووە”.

ڕاشیگەیاند” تێبینی زۆر لەسەر ئەو کەلوپەلانەھەیە کە دەفرۆشرێت بەتایبەت دەرمان وە لەڕوی فرۆشەوە خۆراکی کەم تیادا دەفرۆشرێت بەڵام جوانکاری و دەرمان زیاتر تیایدا دەفرۆشرێت”.

ڕونیشیکردەوە” تائێستا ھیچ ھاووڵاتیەک نەبووە داوا تۆمارکات لەسەر کڕینی بەرھەمێک لەو بازاڕانە و شتێکی تری بۆ ڕۆشتبێت، ئەو بازاڕانە شوێنیان دیاریکراو نیە ھەیە لەسەیارەکەیدا شتومەکی پێیەو لەڕێگەی ئۆنلاینەوە دەیفرۆشێت یان لەماڵەکاندا دەیفرۆشن وە لەسەدا یەک شوێنیان دیاریکراوە کە دوکانیان ھەبێت”.

ئاماژەی بەوەشدا تائێستا حکومەت بیری لە میکانیزمێک نەکردۆتەوە کە لەژێر چاودێری دەستگایەکی فەرمیدا بن تا بتواندرێت کۆنترۆڵیان بکرێت.

سەردەست عەزیز، شارەزای بواری ئینتەرنێت و ئەلکترۆنی دەڵێت “ئەو بازاڕانەی لە کوردستاندا ھەیە ھیچیان لەسەر ئەساسی کۆمپانیای گەورە دروست نەبوون سەرجەمیان تاکەکەسین بۆیە چاودێریکردنیان قورسە کارەکانیان ن”.

دەشڵێت “بازاڕە ئۆنلاینە جیھانیەکان ناوبانگی خۆیان ھەیە وەک ئه‌مه‌زۆن و عەلی بابا و ئیبەی ئەمانە لەبەر ناوبانگی خۆیان قەت نایەن ئەوشتەی کە دەیفرۆشن لەگەڵ ئەو کوالێتیە نەبێت کە نمایشی دەکەن جیاوازبێت لەبەر ناوبانگی خۆیان بۆیە لەکوردستان کە نەبوە بە پرۆژەی گەورە کۆنترۆڵ ناکرێک لەبەرئەوەی لەناو ماڵەکاندا ئەم کارە دەکرێت”.

ئاماژەی بەوەشدا “خەڵک لەکوردستان بڕوای بەنرخی بازاڕە ئۆنلاینەکان نیە لەکوردستاندا نرخ جیاوازی زۆرە کەسێک مۆبایل لەبازاڕی ئۆنلاین دەفرۆشێت ھاوڵاتی دەچێت نرخی بازاڕ تاقی دەکاتەوە پاشان بڕیار لەکڕینی دەدات بەڵام لە ئەوروپا چونکە نرخ جێگیرە بۆیە ھاووڵاتی نرخی سەر بازاڕە ئۆنلاینەکان دەزانێت کە ھەرزانبێت یان گران ئەوبازاڕانە لەکوردستاندا بەو شێوەیە دەمێنێتەوە تاکۆمپانیایەکی گەورە دروستدەبێت و ناوبانگی خۆی بەلاوە گرنگ دەبێت تا سیقەی خەڵک بەدەست بێنێت لەڕوی نرخ و گەیاندن و کوالێتی”.

زۆرجار لەناو بازاڕە ئۆنلاینەکان نمایشی جۆرەھا کاڵا دەکرێت بەناوی کاڵای ئەوروپی کاتێک دەگاتە دەستی کڕیار ئەو کاڵایە دەرناچێت کەخۆی پێشبینی بۆ کردووە.
 
ئاماده‌كردنی: زریان محه‌مه‌د