محه‌مه‌د شكوری سه‌رۆكی ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنانی هه‌رێمی كوردستان ڕای گه‌یاند، بازرگان و خاوه‌نكاری ئیسپانی له هه‌رێمی كوردستان وه‌به‌رهێنان ده‌كه‌ن.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 22ی ئه‌یلوول، د. محه‌مه‌د شكوری سه‌رۆكی ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنانی هه‌رێمی كوردستان له واڵی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك ڕای گه‌یاندووه، له‌كاتی پێشوازی له شاندێكی ئیسپانی كه نوێنه‌ری چوار كۆمپانیای ئیسپانی بوون هانی وه‌به‌رهێنه‌ره‌كانیان درا بێنه كوردستان.
سه‌رۆكی ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان ڕوونی كردووه‌ته‌وه كه به ئاماده‌بوونی نوێنه‌ری ژماره‌یه‌ك وه‌به‌رهێنه‌ری ناوخۆیی به‌مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی لێكتێگه‌یشتن و هاوكاری له نێوان وه‌به‌رهێنه‌رانی ناوخۆیی و بیانی له كۆبوونه‌وه‌یه‌كی پێشتر له‌گه‌ڵ باڵوێزی ئیسپانیا، ئاماده‌ی خۆیان پێشان دا بۆ هاندانی وه‌به‌رهێنه‌ره ئیسپانییه‌كان بۆ ئه‌نجامدانی پڕۆژه‌ی وه‌به‌رهێنان له هه‌رێمی كوردستان.