ئەمڕۆ سێشەممە ٢٢ی ئەیلول ٢٠٢٠، نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت، لە بازاڕەکانی جیهاندا بە ٤١ دۆلار و ٦٣ سەنت مامەڵەی پێوەکرا.
نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکیش (تەکساس) بە ٣٩ دۆلار و ٥٠ سەنت فرۆشراوە.
بەرەوپێشچونەکان لە چارەسەری کۆرۆنا کاریگەری ئەرێنی هەیە لەسەر نرخەکانی نەوت و بەرزبونەوەی لە بازاڕدا، بەڵام ماوەى چەند رۆژێکە نرخی نەوت کەمێک نزمبونەوەی بەخۆیەوە بینیوە.