کارگەی بەرهەم هێنانی ئاوی ئاڵا لەشاری سلێمانی بەرهەمەکانی هەناردەی ووڵاتانی ئەوروپا و ووڵاتانی عەرەبی دەکات.
هۆشمەند هادی، بەڕێوەبەری فرۆش لە کۆمپانیای ئاڵا بۆ بەرهەم هێنانی ئاوی لە دەبەنراو بە سایتی ژووری بازرگانی ڕاگەیاند” بەرهەمەکانی کارگەی ئاوی ئاڵا بەپێی ئەو بڕوانامە جیهانیانەی بەدەستی هێناوە ئاو هەناردوی وڵاتانی ئەوروپا و عەرەبی دەکات”.
ڕاشیگەیاند” لەئێستادا بەرهەمی ئاوی سلێمانی دەڕوات بۆ وڵاتانی بەریتانیا، سوید، هۆڵندا، نەرویج، بۆ وڵاتی دوبەی و سەرجەم ئیماراتەکانی”.
ئاماژەی بەوەشدا بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە ماوەی ساڵێکە هەناردەکردنی ئاویان بۆ ووڵاتانی ئەوروپا وەستاوە بەڵام لەئێستادا دەستی پێکردۆتەوە و بەنیازین چەند بارهەڵگرێک ئاو بۆ ووڵاتی بەریتانیاو ووڵاتانی ئەوروپا دەنێرن.
جەختیکردەوە ئاوی سلێمانی ته‌نها کۆمپانیاییه که خاوه‌نی شه‌ش بڕوانامه‌ی نێوده‌وڵه‌تییه، که بریتین له سێ ئایزۆی ئه‌مریکا جیهانی و ئایزۆی 9001 و ئایزۆی 22 هه‌زار و ئازیؤێ HACCP له‌گه‌ڵ دوو بڕوانامه‌ی جه‌وده‌ی ئیماراتی یه‌کێکیان له ئاوی ته‌بیعییه ئه‌ویتر له ئاوی مه‌عده‌نییه، نوێترین بروانامه‌ش سویدییه که رێگه‌مان ئه‌دات ئاوی سلێمانی هه‌نارده‌ی سه‌رجه‌م وڵاتانی ئه‌وروپا بکه‌ین.