ئه‌م هه‌فته‌یه هه‌فته‌یه‌كی ڕه‌شه بۆ دراوی لیره‌ی توركی، به‌هۆی ئه‌وه‌ی به‌شێوه‌یه‌كی چاوه‌ڕواننه‌كراو ڕۆژانه نرخی لیره‌ی توركی زیاتر داده‌به‌زێت.
له ماوه‌ی چه‌ند مانگی ڕابردوودا هیچ كات لیره‌ی توركی دابه‌زینی به‌مشێوه‌یه‌ی ئه‌مڕۆی به‌خۆیه‌وه نه‌بینیوه، به‌شێوه‌یه‌كی گشتی به‌های دراوه‌كه له ماوه‌ی هه‌شت مانگی ساڵی 2020دا، %40 دابه‌زیوه.
ئه‌مڕۆ هه‌ینى 18ی ئه‌یلوول، موراد سوڵتان له بۆرسه‌ی باكوری توركیا له ویلایه‌تی ترابزۆن ڕاگه‌یاند، ئه‌مڕۆ دۆلاری ئه‌مه‌ریكا نرخی به‌رانبه‌ر لیره زیاتر به‌رز بووه‌وه و گۆڕانكاری به‌سه‌ردا هاتووه، سه‌عات دووی نیوه‌ڕۆ، 100 دۆلاری ئه‌مه‌ریكی به 757 لیره‌ی توركی له بۆڕسه‌كانی توركیا ئاڵوگۆڕی پێ كراوه، له بازاڕی ئازادیشدا تا 800 نرخه‌كه‌ی دابه‌زیوه و مامه‌ڵه‌ی پێوه كراوه.
دابه‌زین و به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی لیره له‌ژێر كاریگه‌ریی سیاسه‌ته‌كانی ئه‌ردۆغان و هه‌ڵگیرساندنی جه‌نگی جۆراوجۆر له لایه‌ك و سیاسه‌ته‌كانی ناوخۆ له‌لایه‌كی تر بووه، ئه‌م دابه‌زینه‌یش چه‌ند ساڵێكه به‌رده‌وامه، بۆیه گومان ده‌كرێت حكوومه‌تی ئه‌و وڵاته په‌نای بردبێته‌به‌ر چاپكردنی پاره له ناوخۆی وڵات.
شایانی باسه ئێسته زۆربه‌ی كۆمپانیاكانی فرۆشتنی خانوو و زه‌وی كڕین و فرۆشتنیان ڕاگرتووه، جگه له‌وه‌یش زۆربه‌ی شوێنه گه‌شتیارییه‌كانی توركیا مامه‌ڵه‌ی ڕاسته‌وخۆ به دۆلاری ئه‌مه‌ریكی و یۆرۆوه ده‌كه‌ن به‌هۆی به‌رده‌وامی له دابه‌زینی نرخی لیره به‌رانبه‌ر دراوه بیانییه‌كان.